سەرۆک بارزانی لە چوارەمین ساڵیادی ڕیفراندۆم دا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایدهگهێنێت، له ٪٩٣ـی دەنگی بەڵێی خەڵكی كوردستان لە ڕیفراندۆمدا سەركەوتنێكی مەزن و مێژوویی بوو.
ڕۆژی شەممە ٢٥ـی ئەیلوولی ٢٠٢١سەرۆک مەسعود بارزانی لە چوارەمین ساڵیادی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم پەیامێکی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی:
٪٩٣ـی دەنگی بەڵێی خەڵكی كوردستان لە ڕیفراندۆمدا سەركەوتنێكی مەزن و مێژوویی بوو. لە ساڵیادی ئەو سەركەوتنەدا پیرۆزبایی لە گەلی كوردستان و، دەستخۆشی لەو قارەمانانە دەكەم كە خۆیان نەچەماند و چاویان ماچ دەكەم.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.