هاتووچۆی کۆیە رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە رێگەی نێوان ناحیەی تەق تەق-ئاشتی، هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا.
ئهمڕۆ شهممه 25 ى 9 ى 2021 ، بهرێوهبهرایهتی هاتووچۆی كۆیه بڵاویكردهوه: کاتژمێر 4:30 بەیانی ئەمڕۆ، لە رووداوێکی ھاتوچۆدا لە رێگەی نێوان ناحیەی تەق تەق-ئاشتی لە گوندی سەرکەلەك، ئۆتۆمبێلی جۆری ئۆپڵ ڤێکترا بەھۆی تیژڕەوییـەوە خۆی دەکێشێ بە دیواری ماڵێك لە گوندی سەرکەڵك.
هاتووچۆی كۆیه راشیدهگهێنێت: بەھۆی زەبری بەرکەوتنەکەیەوە شۆفێرەکەی بەناوی (گۆران رەمەزان) گیانی لەدەستدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.