لاوێكی كوردی خەڵکی سەردەشت بە تۆمەتی لایەنگری لە حیزبێکی کوردستانی لەلایەن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه ده‌ستگیر كرا.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه: هێزە ئەمنییەکانی ئێران له شاری سەردەشت لاوێكی كورد كه‌ته‌مه‌نی 15 ساڵه به‌ناوی محەمەد فەردانی خەڵکی میراوای ئەو شارە دەستگیركرد.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه، هێزە ئەمنییەکان بە بێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی ئەم لاوه‌یان ده‌ستگیر كردووه.
ئەو سەرچاوەیە راشیگه‌یاندووه: کە ناوەندە ئەمنییەکان محەمەد فەردانی تەمەن 15ساڵه‌یان بە لایەنگری لە حیزبێکی کوردستانی تۆمەتبار کردووە.
رێكخراوه‌كه ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: هەتا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەیواڵە هیچ زانییارییەک لە سەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم لاوه 15 ساڵانە لە بەر دەستدا نییە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی 8 مانگی ڕابردوودا لانیکەم 11 لاوی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ لە شارە جیاجیاکانی کوردستانی ئێران بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستگیر كراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.