Erbil 15°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 15:49

نه‌وت به‌رزترین نرخی دوو مانگی ڕابردووی تۆمار کرد

کوردستان TV
100%

دوێنێ پێنجشه‌م نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته‌ به‌رزترین نرخی دوو مانگی ڕابردوو و هه‌ر به‌رمیلێك نرخه‌كه‌ی 1.06 دۆلار به‌رز بووه‌وه‌.

هۆكاری به‌رده‌وامی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی حه‌مباره‌كانی نه‌وتی خامی ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ به‌هۆی تێكچوونی كه‌شوهه‌وار و لافاوه‌كانی كه‌نداوی مه‌كسیكه‌وه‌.

دوێنێ پێنجشه‌م نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به‌ڕێژه‌ی 1.4% به‌رزبووه‌وه‌ كه‌ دۆلارێك و 06 سه‌نته‌ و نرخه‌كه‌ی بووه‌ 77.25 دۆلار، ئه‌مه‌ش به‌رزترین نرخه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی ته‌مووزی ڕابردووه‌وه‌ تۆمار كرابێت.

هه‌روه‌ها نرخی نه‌وتی خامی تێكساس به‌ڕێژه‌ی 1.5% به‌رزبووه‌وه‌ كه‌ 1.07 دۆلار بوو و ئێستا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك به‌ 73.30 دۆلاره.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیری نه‌وتی عێراق واژووی له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنی هه‌ردوو ڕێكخراوی ئۆپیك و ئۆپیك پڵه‌س كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ن نرخی نه‌وت له‌ 70 دۆلار نه‌هێننه‌ خواره‌وه‌ به‌لایه‌نی كه‌م تا چواریه‌كی یه‌كه‌می ساڵی 2022.

بڕیاریشه‌ ڕێكخراوی ئۆپیك له‌ مانگی داهاتوو سه‌باره‌ت به‌ جێگیركردنی نرخی به‌رمیلی نه‌وت دووباره‌ كۆبوونه‌وه‌ به‌ ئه‌ندامه‌كانی بكات، له‌مباره‌یه‌شه‌وه‌ وه‌زیری نه‌وتی عێراق پێیوایه‌ وڵاتانی به‌شداربووی ڕێكخراوه‌كه‌ هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان ڕێككه‌وتن ده‌مێننه‌وه‌ و هه‌وڵه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ ده‌بێت نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌سه‌رووی 70 دۆلاره‌وه‌ بێت.‌‌

جێی باسه‌ به‌رهه‌می نه‌وتی عێراق به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ ئێستا ڕۆژانه‌ 3.4 ملیۆن به‌رمیله‌ و به‌گوێره‌ی ڕێككه‌وتنی وڵاتانی ڕێكخراوی ئۆپیك مانگی داهاتوو عێراق ده‌توانێ به‌رهه‌مه‌كه‌ی بۆ 4 ملیۆن به‌رمیل زیاد بكات.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.