Erbil 9°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 19:20

کازمی بۆ ده‌زگا ئه‌منییه‌کان: پاراستنی ته‌واوی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان کاری ئێوه‌یه‌

کوردستان TV
100%

 

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوایه‌كی ئاراسته‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراق كرد و داوای لێكردن له‌ ڕۆژی ده‌نگدان بێ لایه‌نانه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بكه‌ن پارێزگاری له‌ پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بكه‌ن.

دوێنێ پێنجشه‌م له‌ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند: پێویسته‌ په‌یوه‌ندییه‌كی تۆكمه‌ و به‌رده‌وام له‌نێوان ده‌زگاكانی ئه‌منی و كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌بێت تا كۆتاهاتنی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كان.

زیاتر گوتی: پێویسته‌ كۆمیسیۆن له‌ ڕێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانی‌ په‌یوه‌ندیی خۆیانه‌وه‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ هه‌ر سه‌رپێچی و زیاده‌ڕۆییه‌كی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاگادار بكه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن پاڵێوراوه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داواشی له‌ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان كرد ئه‌وپه‌ڕی لایه‌نی مرۆڤایه‌تی په‌یڕه‌و بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هانی هاووڵاتییان بده‌ن به‌شداریی كارای هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ كاری ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ئه‌وه‌یه‌ له‌ ڕۆژی ده‌نگداندا بێلایه‌نانه‌ كاره‌كانی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن و كاره‌كه‌شیان ته‌نیا پاراستنی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان‌ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌وڵێكه‌ بۆ تێكدانی پڕۆسه‌كه‌ به‌ گشتی.

چوارشه‌می ڕابردوو سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌ی ئه‌زموونی ده‌نگدانه‌كانی ڕاگه‌یاندبوو و جه‌ختی كردبووه‌وه‌‌ كه حكوومه‌ت سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كانی ته‌واو كردووه‌ و ئێستا به‌ته‌واوی بۆ پڕۆسه‌ی ده‌نگدان ئاماده‌ن.

بڕیاره‌ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ڕۆژی 10ی مانگی داهاتوو له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق به‌ڕێوه‌ بچێت كه‌ تێیدا 3249 كاندید خۆیان به‌ربژێر كردووه‌ تا ڕكابه‌ری له‌سه‌ر 329 كورسی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بكه‌ن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.