ده‌سته‌ی گشتیی كه‌شوهه‌وا و بوومه‌له‌رزه‌ی عێراق ئاشكرای كرد، ئه‌مشه‌و له پارێزگای میسان دووجار بوومه‌له‌رزه ڕوویداوه.
بوومه‌له‌رزه‌كه زیاتر له شارۆچكه‌ی مه‌جه‌ر و شاری عه‌ماڕه له پارێزگای میسان هه‌ستی پێ كراوه، بوومه‌له‌رزه‌ی یه‌كه‌م كاتژمێر 5:23ی سه‌رله‌ئێواره بووه به پله‌ی 3،5 ڕێخته‌ری، بوومه‌له‌رزه‌ی دووه‌میش كاتژمێر 7:9ی شه‌و بووه به پله‌ی 3،8ی ڕێخته‌ر.
ده‌سته‌ی گشتیی كه‌شوهه‌وا و بوومه‌له‌رزه‌ی عێراق ئاشكراشی كردووه كه هاووڵاتییانی پارێزگای میسان هه‌ستییان به بوومه‌له‌رزه‌كه كردووه و داواش ده‌كات هاووڵاتییان ئاگاداری خۆیان بن و بڕوا به ده‌نگۆی دووباره‌بوونه‌وه‌ی بوومه‌له‌رزه‌ی تر نه‌كه‌ن.
جێی باسه تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی زیانی بوومه‌له‌رزه‌كه له‌لایه‌ن ده‌زگا فه‌رمییه‌كانی عێراق بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.