ئەمڕۆ پێنجشەم وەزارەتی پلاندانانی ههرێمی كوردستان لهبارهی پێداچوونەوە بە ڕێنماییەکانی ھێنانی کرێکار و کارمەندی بیانی و کارکردنیان، كۆبووهوه.
زاگرۆس فەتاح بریکاری وەزارەتی پلاندانان لهبارهی كۆبوونهوهكهوه ڕایگهیاند: لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کێشەکانی ھەبوونی کرێکاری بیانی لە ھەرێمی کوردستان کرا، ھەروەھا باس لەو یاسا و ڕێنماییانە کرا کە تایبەتن بە کارکردنی کرێکارانی بیانی لە ھەرێمی کوردستان.
ڕاشیگهیاند: له كۆبوونهوهكهدا بڕیاردرا دەستەی ئاماری ھەرێم بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھەر یەک لە وەزارەتەکانی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و ناوخۆ داتاکان سەبارەت بە زانیاری و داتاکانی کرێکارانی بیانی ڕێک بخەنەوە.
ههروهها ڕاشیگهیاندووه: بهشێوهیهكی گشتی ئامانجی کۆبوونەوەکە بریتی بوو لە:
- پێداچوونەوە بە سەرجەم ڕێنماییەکانی تایبەت بە ھێنانی کرێکاری بیانی.
- ئامادەکردنی تۆمارێکی پوخت سەبارەت بە کرێکاری بیانی لە ھەرێمی کوردستان.
- ڕێگریکردن لە ھاتنی کرێکاری بیانی بە شێوەی نایاسایی لە ڕێگەی ڕێکخستنی ڤیزا و ئیقامەوه.
- ڕێکخستنی ھاتنی کرێکاری بیانی بەشێوەی یاسایی.
- ڕەخساندنی ھەلی کار بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە ھەرێمی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.