كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌ی ئه‌زموونی ده‌نگدانی په‌رله‌مانی عێراقی ڕاگه‌یاند كه دوێنێ چوارشه‌م بۆ سێیه‌مجار پڕۆسه‌ی ئه‌زموونی ده‌نگدانه‌كانی ئه‌نجام دا.
پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ڕۆژی 10ی مانگی داهاتوو له سه‌رتاسه‌ری عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت كه تێیدا 3249 كاندید خۆیان به‌ربژێر كردووه تا ڕكابه‌ری له‌سه‌ر 329 كورسی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بكه‌ن.
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌به‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایگه‌یاند: دوێنێ چوارشه‌م دوایین پڕۆسه‌ی ئه‌زموونی ده‌نگدانی عێراقیان بۆ 219 بنكه‌ی ئه‌زموونی ئه‌نجامداوه و پڕۆسه‌كه‌ش به سه‌ركه‌وتوو كۆتایی هاتووه.
كۆمیسیۆن هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: سه‌رجه‌م كاره‌كانی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانه ئه‌زموونییه‌كه به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی هات و ئه‌نجامی ده‌نگدانه‌كه له‌نێو میمۆری ئامێری هه‌ژماری سندووقه‌كه خه‌زن بوو و دواتریش به ڕێگه‌ی ئینته‌رنێت و مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه ڕه‌وانه‌ی بنكه‌ی سه‌ره‌كی كراوه به‌ر له‌وه‌ی سندووقه‌كان بجولێن و له ڕێگه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقه‌وه ڕه‌وانه‌ی بنكه‌ی سه‌ره‌كی بكرێن.
جه‌ختیشی كرده‌وه: كۆمیسیۆن له ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێكی كه‌مدا ئه‌نجامی سه‌رجه‌م بنكه‌كانی ئه‌زموونییه‌كانی ده‌نگدانی پێگه‌یشتۆته‌وه، به‌مه‌ش كۆمیسیۆن ده‌توانێ له ڕۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ر له تێپه‌ڕبوونی 24 كاتژمێر ئه‌نجامی به‌رایی ده‌نگدانه‌كان ڕابگه‌یه‌نێ.
جێی باسه هه‌ر دوێنێ چوارشه‌م مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌ی ئه‌زموونی ده‌نگدانه‌كانی ڕاگه‌یاندبوو و جه‌ختی كردبووه‌وه كه حكوومه‌ت سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كانی ته‌واو كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.