ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى فیدراڵى عێراق باس له‌و بڕه پاره به‌تاڵانبردووانه ده‌كات كه تا ئێستا له چه‌ند وڵاتێك بۆ عێراق گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه و جه‌ختیشی ده‌كاته‌وه كه گفتوگۆكان به‌رده‌وامه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م دۆسییه‌كان.
موعته‌ز فه‌یسه‌ڵ ئه‌لعه‌باسی به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى فه‌رمانگه‌ى وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاره به‌تاڵانبردووه‌كان له ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى فیدراڵى عێراق له لێدوانه ڕۆژنامه‌وانییه‌كاندا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه كۆنگره‌ى وه‌رگرتنه‌وه‌ى پاره به‌تاڵانبردووه‌كان كه چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له ئێستا له شاری به‌غدا و به ئاماده‌بوونی مسته‌فا كازمی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو، چه‌ندان ڕاسپارده‌ى ده‌ركردووه كه له خزمه‌تى كارى وه‌رگرتنه‌وه‌ى ئه‌و پاره به‌تاڵانبردووانه‌دایه، جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئێستا له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێك گه‌یشتوونه‌ته نیمچه ڕێككه‌وتن بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى چه‌ند دۆسیه‌یێك.
ئه‌لعه‌باسی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی هه‌ندێك له وڵاتان به‌رده‌وامه و كاره‌كه‌ش پێویستى به هاوكارى نێوان ده‌سه‌ڵاتى دادگا و ڕێكاره‌كان هه‌یه تا ئه‌و دۆسییانه یه‌كلا بكرێته‌وه.
به‌پێى قسه‌ى ئه‌لعه‌باسى تا ئێستا بڕی 18 ملیۆن دۆلار له پاره به‌تاڵانبردووه‌كانى عێراق وه‌رگیراوه‌ته‌وه، به‌ڵام بڕێكی زۆریش ماوه عێراق بیانگه‌ڕێنێته‌وه كه خۆی له 2 ملیار دۆلار ده‌دات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.