وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌میانی دیدارێكی له‌گه‌ڵ هاوتا سووریاییه‌كه‌ی، جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه عێراق كار بۆ ئه‌وه ده‌كات كورسییه‌كانی سووریا له كۆمكارى عه‌ره‌بى كارا بكه‌نه‌وه.
له په‌راوێزى 76مین خولی كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له شاری نیۆیۆڕكی ئه‌مه‌ریكا، فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق چاوی كه‌وتووه به فه‌یسه‌ڵ میقدادى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سووریا، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا باسیان له په‌یوه‌ندی و ئاسۆیه‌كى نوێ بۆ كاركردن كردووه.
له‌مباره‌یه‌وه فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند: سه‌قامگیرى سووریا بۆ عێراق گرینگه، هه‌روه‌ها دۆخى ناسه‌قامگیرى و بوونى تیرۆریستانى داعش و چه‌ندین رێكخراوى تیرۆریستى له سووریا به هه‌مانشێوه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كه بۆ ئاسایش و سه‌قامگیرى عێراق.
له‌درێژه‌ى قسه‌كانیدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق باسی له‌وه‌شكردووه كه عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌وڵه‌كانى تا سووریا بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر كورسییه‌كه‌ى له كۆمكارى عه‌ره‌بى.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سووریا له به‌یاننامه‌یه‌كدا باسى له كاراكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و وڵاته‌كه‌ی كردووه و ڕایگه‌یاندووه: ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ى له سووریا و عێراق به ده‌ست هاتوون دژ به تیرۆرستان سه‌ركه‌وتنى هاوبه‌شن. جه‌ختی له‌وه‌شكردۆته‌وه كه عێراق له‌مڕۆدا خۆى سه‌لماندووه له به‌رامبه‌ر هه‌موو كێشه‌كانى ناوچه‌كه.
R T
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.