Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 14:14

وه‌زاره‌تی کاره‌با: تا ئێستا زیاتر لە 930 هەزار پێوەری زیرەک لە سەرانسەری هەرێم بەستراون

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگه‌یاند: پڕۆسه‌ی به‌ستنی  پێوه‌ری زیره‌ك گه‌یشته‌ خوڕماڵ .
له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: 
یەکەم رۆژی بەستنی پێوەری زیرەک لە سەنتەری ناحیەی خورماڵ لە گەڕەکی داڵانی دەستیپێکرد. 
راشیده‌گه‌یه‌نن: تا ئێستا زیاتر لە 930 هەزار پێوەری زیرەک لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان بەستراون و بڕیارە لە مانگی شوباتی 2022 کۆتایی پێ بێت و تەواوی هاوبەشانی کارەبا ببنە خاوەن پێوەری زیرەک و 253 ملیۆن دۆلار بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە تەرخان کراوە.

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.