به‌رپرسێكی كاره‌بای هه‌رێم رایگه‌یاند: داهاتی هەشت مانگی ئەم ساڵ بە بەراورد بە هەشت مانگی پار ساڵ زیادیکردوە.
لێپرسراوى کاروبارى وزە لە بەڕێوەبەریەتى گشتى کارەباى سلێمانى ئاشکراى دەکات، داهاتی کارەبا ئەم ساڵ تا کۆتایی مانگی هەشت، بە بەرامبەر بە هەمان ماوەى رابردوو زیادیکردوە و پشکى (قیست)ى قەرزى کارەباش تا 12 پشک بەردەوامە.
پشتکێو نەجم، لێپرسراوى بەشی کاروباری وزە لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى رایگەیاند: وەک هاوکارییەک بۆ هاوڵاتیان و هاوبەشانى کارەبا، هەرکەسێک بیەوێت پارەى کارەبا یان قەرزى کارەبا بدات بۆى دەکرێت بە 12 پشک (قیست).
لێپرسراوى بەشی کاروباری وزە رونیکردوە کە بەشێک لە کارگە گەورەکانی سنورى پارێزگاى سلێمانى پارەیان داوە، بەڵام بەهۆی تەواو نەبوونی مامەڵەکانیان بڕی پارەکانیان بۆ ناو داهاتی ئەو هەشت مانگە نەهاتوەو لە داهاتی مانگەکانی دوای هەشت دەردەکەێت.
جێگای ئاماژه پێدانه، بریاره‌كه‌ی كاره‌با سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه و كه‌هاووڵاتییان ده‌توانن سه‌ردانی به‌رێوبه‌رایه‌تییه‌كان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی كاره‌با یان قه‌رزییان بكرێت به 12 پشك.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.