Erbil 27°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 01:25

به‌رپرسێکى باڵای ئه‌مریکا: له‌ هاوکاری و هه‌ماهه‌نگییه‌کانمان له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام ده‌بین

کوردستان TV
100%

وەزیری پێشمەرگە و بەرپرسانی تیمی ئۆفیسی هاریکاری ئاسایشی هەرێمی ئەمریکا لەعێراق و هەرێمی کوردستان، تاوتوێی دواین گۆڕانکارییەکان و باردۆخی ئێستای ناوچەکەو، پڕۆسەی رێفۆرمی سەربازی لەوەزارەتی پێشمەرگە و دەرئەنجامەکانی دیالۆگی ستراتیژی ئەمریکا ـ عێراق دەکەن. 
 له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: دره‌نگانی شه‌وی رابردوو، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەئۆفیسی تایبەتی خۆی لەشاری هەولێر، پێشوازی لەجەنەڕاڵ فلیپس، بەرپرسی تیمی ئۆفێسی هاریکاری ئاسایشی ئەمریکا لەعێراق و کۆڵۆنێڵ دۆگڵاس، بەرپرسی تیمی هاریکاری ئاسایشی ئەمریکا لەهەرێمی کوردستان و وەفدی یاوەری کرد. 
وه‌زاره‌ت راشیده‌گه‌ێنێت: لەکۆبوونەوەیەکدا، کە لیوا روکن بەختیار محه‌مه‌د و عەمید روکن هەژار عومەر، راوێژکارانی باڵای وەزارەت ئامادەیبوون، وەزیری پێشمەرگە جەختیکردەوە، لەسەر پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکان و  پێکەوە هەنگاونان لەگەڵ راوێژکارانی سەربازی ئەمریکا، لەبەرامبەر پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.
 وتیشی: هەمووان بە لێپرسراویەتیەوە دەڕوانینە مەترسیەکانی ئێستای تیرۆریستان و دەبێت بەردەوام سازو ئامادەبین بۆ ریشەکێشکردن و لەناوبردنیان. 
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات ، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جەنەڕاڵ فلیپس، دووپاتیکردەوە، کە بەردەوام دەبن لەرۆڵی خۆیان بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقیدا، وتیشی: خوازیارین نزیکبوونەوەی زیاترو رێککەوتنی باشتر لەنێوان هێزی پێشمەرگەو سوپای عێراقدا بێتە ئاراوە. 
راشیده‌گه‌یه‌نن:لەسەر پرسی دیالۆگی ستراتیژی ئەمریکا و عێراق، وەزیری پێشمەرگە روونیکردەوە، کە دڵخۆشن بە دەرئەنجامەکانی ئەو گفتوگۆیە، کە دواجار کەشێکی لەبار بۆ پێویستی مانەوەو بەردەوامبوونی هێزەکانی ئەمریکا و ئەرکی پێکەوەبوونمان لەسەر بەرەنگاری تیرۆر و تیرۆریستان دەهێنێتە ئاراوە.
 له‌كۆتایی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هاتووه‌: کۆبوونەوەکە، بەتاوتوێکردنی پڕۆسەی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە و پێشخستن و سەرخستنی زیاتری ئەو پڕۆسەیە بەکۆتا هات.\

1


شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.