Erbil 27°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 01:34

بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە ئوسترالیا ڕوویدا

کوردستان TV
100%

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6 پلەی پێوەری ڕێختەر لە ئوسترالیا ڕوویدا.

دەستەی زانستی زەوی ئوسترالی ڕایدەگەیەنێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، 22ـی ئەیلوولی 2021 بوومەلەرزەیەک لە نزیک شاری مێلبۆرنی ئوسترالیا بە گوڕی 6 پلەی ڕێختەر ڕوویدا.

بوومەلەرزەکە لە دووەم گەورەترین شاری ئەو وڵاتە، کە 10 کیلۆمەتر لە نزیک شارۆچکەی مانسفیڵد، هەروەها نزیکەی 200 کیلۆمەتر لە باکوری ڕۆژهەڵاتی مێلبۆرن ڕوویداوە، لەگەڵ ڕوودانی بوومەلەرزەکە ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوان بەهۆی ترسەوە ڕژانە سەر شەقامەکان.

شایەنی باسە، لە دامودەزگا فەرمییەکانی ئوسترالیاوە تاوەکوو ئێستا ئاماژە بە هیچ جۆرە ئامارێک دەربارەی زیانە گیانی و مادییەکان نەکراوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.