Erbil 11°C دووشەممە 06 کانوونی دووەم 10:00

ڤیان ده‌خیل : پێشبینی ده‌که‌م ئێزیدییه‌کان چوار کورسی به‌ده‌ست بهێنن

کوردستان TV
100%

ڤیان ده‌خیل ،كاندیدی ئێزیدییه‌كان له‌ پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ خولی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق به‌ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه‌ : هه‌موو شتێك ئه‌گه‌ر داواكاری تێدا نه‌بێت ئه‌گه‌ر به‌به‌هێزی به‌دوایدا نه‌چن ناتوانرێت شتێك وه‌ربگیرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ ده‌بێت ده‌نگمان زۆر بڵندتر بێت له‌ به‌غدا هه‌تا بتوانیین مافی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ بده‌ین، یه‌كێكیش له‌و مه‌له‌فانه‌ی زۆر گرنگه‌، كچ و ژن و منداڵانی ئێزیدیه‌كانه‌ كه‌ له‌ده‌ستی داعشن ،ده‌بێت حكومه‌ت ئه‌و مه‌له‌فه‌ بكاته‌وه‌ و جارێكی تر بگه‌ڕێنه‌وه‌ و بچین بزانیین ئه‌و كچانه‌ و ئه‌و منداڵانه‌ له‌كوێن و بیانگه‌ڕێنینه‌وه‌ بۆ كه‌سوكاری خۆیان له‌ كه‌مپه‌كان، هه‌روه‌ها بابه‌تی ئه‌و كچانه‌ی له‌ده‌ستی داعش ڕزگاربوون ئه‌وانه‌ تائێستا له‌ بارودۆخێكی ناخۆشدان.

ڤیان ده‌خیل ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌موومان ده‌زانیین له‌ شه‌نگال ڕێككه‌وتننامه‌یه‌ك هه‌بوو له‌نێوان حكومه‌تی به‌غدا و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و ڕێككه‌وتنامه‌یه‌ هه‌تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه‌ كه‌ ئه‌وه‌ ساڵێكی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیووه‌، هه‌تا ئێستا هه‌ندێك هێزی بیانی له‌وێ هه‌یه‌ و هێزی ناشه‌رعی له‌ شه‌نگال هه‌یه‌، سه‌قامگیری و ئارامی له‌ شه‌نگال نییه‌ له‌به‌ر ئه‌و هێزانه‌ خه‌ڵك ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ شه‌نگال له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك كێشه‌ و گرفتی ئه‌وێ.

هه‌روه‌ها گوتی: بوونی په‌كه‌كه‌ له‌شنگال خه‌ڵكی ئێمه‌ ڕووبه‌ڕووی تۆپبارانی توركیا ده‌كاته‌وه‌، ئه‌و هێز و میلیشیایانه‌ی له‌وێ هه‌ن به‌ ناشه‌رعی له‌وێن و نه‌كشاونه‌ته‌وه‌ ته‌نانه‌ت پاش ڕێككه‌وتنامه‌كه‌ ئه‌وه‌ش كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌، خزمه‌تگوزاری نییه‌ و خه‌ڵك خانووه‌كانیان ڕووخاوه‌ ئه‌وانه‌ هه‌مووی كێشه‌ن و هه‌مووی ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت له‌لای به‌غدا، ئه‌وانه‌ له‌ پلانی ئێمه‌یه‌ كه‌ بتوانیین ئه‌گه‌ر بچینه‌ په‌رله‌مانی به‌غدا ئیشی له‌سه‌ر بكه‌ین، خاڵێكی زۆر گرنگی تریش جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ له‌هه‌مانكاتدا ئه‌و خه‌ڵكه‌ بۆخۆی شه‌رعییه‌تی ڕاسته‌قینه‌ دابنێت له‌ خه‌ڵكی شه‌نگال بۆ خۆی.

هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ پێشبینییان بۆ ژماره‌ی ئه‌و كورسییانه‌ی پێكهاته‌ی ئێزیدی به‌ده‌ستی ده‌هێنن ڤیان ده‌خیل گوتی: خۆی دیاریكراوه‌ واته‌ یاسای عێراقی دیاریكردووه‌ له‌ بازنه‌ی شه‌نگال سێ كورسی هه‌یه‌ بۆنموونه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان دوو ئێزیدی و یه‌كێك له‌ برا موسوڵمانه‌كان دانراوه‌، پێشبینی ده‌كه‌م هه‌رسێكمان ده‌ربچین، له‌ بازنه‌ی 4، چوار كورسییه‌ یه‌كێكی ئێزیدی كاندیده‌ ئه‌ویش پێشبینی ده‌كه‌م ده‌نگ بهێنێت و ده‌ربچێت، یه‌ك كه‌سی كۆتامان هه‌یه‌ كۆتای ئیزیدی، ئه‌وه‌ی ئێستا كاندیدن 4 كه‌سن، به‌ پێشبینی من چوار كورسی ده‌هێنین واته‌ سێ كورسی له‌ پارتی و یه‌ك كورسیش له‌ كۆتا."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.