Erbil 11°C دووشەممە 06 کانوونی دووەم 09:54

پۆلیسی دارستانی سلێمانی: عه‌میدی پۆلیس و 6 کارمەند بەهۆی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ سەرپێچیکاران برینداربوون

کوردستان TV
100%

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ سێشه‌م دوای ئەوەی بڕیاری دادوەر وەرگیرا بۆ ڕێگریکردن لە دیاردەی زیادەڕۆیی و دروستکردنی خانوو بەشێوەی سەرپێچی و دوور لە یاسا، مەفرەزەکانی پۆلیسی درستان بە سەرپەرشتی عمیدی پۆلیس ئاری ڕه‌ئووف صابر بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی و چەند ئەفسەرێک چوونە ناوچەی تووە سپی.

پۆلیسی دارستانی سلێمانی له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای ده‌كات: لە کاتی ڕێگریکردن لە دروستکردنی چەند کۆگا و خانوویەکی تازە دروستکراو، گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان سەرپێچیکاران و مەفرەزەکانی پۆلیس ڕووی دا، بە جۆرێک کە لەناو قەرەباڵغییەکەدا تەقە لەهێزەکانی پۆلیس کرا و بە دار و بەرد ڕووبەڕووی مەفرەزەکان بوونەوە .

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه‌: لەئەنجامی ئەو ڕووبەرووبوونەوەیە عمیدی پۆلیس ئاری ڕه‌ئووف صابر بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی و 6 لە کارمەندەکان برینداربوون.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە بۆ بەدواداچوون و وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.