به‌پێى ئاشكرابوونى چه‌ند زانیارییه‌ك، مۆبایلی گۆگلى ژیر كه ده‌كرێ بنووشتێته‌وه، پشتگیرى له سیسته‌مى كارپێكردنى ئه‌ندرۆید 12 ده‌كات له داهاتوودا و ململانێ له‌گه‌ڵ مۆبایلی كۆمپانیاكانی سامسونگ و هواوی بكات.
ماڵپه‌ڕى "زا فێرچ"ى تایبه‌تمه‌ند به هه‌واڵى ته‌كنیكى باس له‌وه ده‌كات كه مۆبایله نوێیه‌كه‌ی گۆگڵ ناوه‌كه‌ی (پاسپۆرت)ه و دوو شاشه له‌خۆ ده‌گرێ، یه‌كێك له شاشه‌كان ده‌وه‌ستێ كاتێك مۆبایله‌كه ده‌نووشتێنرێته‌وه، له‌لایه‌كى دیكه‌وه زانیارییه‌كان ئاشكرای ده‌كه‌ن كه خاڵى شاشه‌ى خستنه‌ڕووه‌كه‌ی (ئاولۆید) 7.6 ئینجه.
گۆگڵ تا ئێستا هیچ زانیارییه‌كى سه‌باره‌ت به ته‌كنیكه‌كانى تری ئه‌و مۆبایله زیره‌كه‌ی خۆی ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵام له هه‌ندێك ڕاپۆرتدا جه‌خت له‌وه ده‌كرێته‌وه كه ئه‌م ئه‌م مۆبایله په‌یوه‌سته به نه‌وه‌ى پێنجه‌مى گه‌یاندنه‌وه (5G).
پێشبینى ئه‌وه‌ش ده‌كرێ مۆبایله‌كه‌ی گۆگل ململانێ له‌ته‌ك زۆرێك له‌و مۆبایلانه بكات كه ده‌نووشتێنرێنه‌وه، ئه‌م ئامیرانه‌ش له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانى سامسۆنگ و هواویه‌وه به‌رهه‌م هێنراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.