پۆلیسی هه‌ولێر ئاشكرای كرد، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م له شاره‌دێی كه‌سنه‌زان تاوانێكی كوشتن ڕوویداوه و دوای چه‌ند سه‌عاتێك له ڕووداوه‌كه‌ش توانرا بكوژه‌كه و به‌شداربووانی تاوانه‌كه ده‌ستگیر بكرێن.
پۆلیسی هه‌ولێر له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه: ئەمڕۆ سێشه‌م کاتژمێر (4)ی بەرەبەیان، لە شاره‌دێی کەسنەزان، ڕووداوێکی کوشتن ڕووی دا و دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداو دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.
لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کەوا کەسێک بەناوی (ئالان ئه‌حمد عه‌بدوڵا) لەناو ئۆتۆمبێلەکەی کوژراوە و كوشتنه‌كه‌شی په‌یوه‌ندی به کێشەیەکی کۆمەڵایەتییه‌وه هه‌بووه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه: تیمەکانی پۆلیس دوای وەرگرتنی زانیاری و لە ڕێگای کامێرای چاودێرییه‌وه، توانرا بکەری سەرەکی تاوانەکە بە ناوی (خ. ص. ح) دیاری بكرێ و دەستگیر بکرێ، هەروەها چەند کەسێکی تریش بەناوەکانی (د.خ.ص) و (م. هـ. م) و (هـ. ن. ع) دەستگیرکران کە بەشداربوون لە تاوانەكه.
پۆلیسی هه‌ولێر جه‌ختیشی كرده‌وه كه پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكه ڕێک خرا و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کرا، بەڕێزیان بڕیاری دا بە بەندکردنی سه‌رجه‌م تۆمەتباره‌كان بەپێی ماددە (406) لە یاسای سزادانی عێراقی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.