Erbil 27°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 20:23

وه‌زیری ئه‌وقاف: یەکێتی زانایان خاوەن مێژوویەکی پڕ سەروەرییە

وەزیری ئەوقاف په‌یامی پیرۆزبایی مه‌سرور بارزانی به‌ یەکێتی زانایان گه‌یاند
کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ سێ شەممە 21-9-2021، د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بەیاوەری  بریکاری وەزارەت، بەمەبەستی پیرۆزبایی یادی( 51) ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی سەردانی بارەگای یەکێتی زانایانی کرد 
وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی بەناوی ڕێزدار مسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و جێگرو ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی زانایان کرد، ھیوای سەرکەوتن و سەرفرازی و بەردەوام بوونی بۆ پرۆژەو کاروچالاکیەکانی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان خواست،
ئەو رێکخراوەی  لەسەر راسپاردەی رابەری شۆرشی کورد مەلا مستەفای بارزانی لە ٢١ ئەیلولی ١٩٧٠ دروست بووە.
 یەکێتی زانایان خاوەن مێژوویەکی پرسەروەریەو رۆڵی کارایان لەخەبات و شۆرشەکانی وکوردستان و ئایینی پەروەوری و نیشتیمان پەروەریدا ھەبووە.

11

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.