Erbil 27°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 20:40

مەحموود محەممەد: بە گەڕانەوەی پارتی بۆ کەرکووک ناوچەکە زیندوو دەبێتەوە

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی پارتی ڕایگەیاند، پارتی دەیەوێت هەموو پێکهاتەکان بە هەموو نەتەوە و ئایین و ئایینزاکان بەشداربن لە حوکمڕانیکردنی عێراق، ئاماژە بە گەڕانەوەی پارتیش بۆ کەرکووک دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە 21ـی ئەیلوولی 2021 مەحموود محەممەد ،گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لەدوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی لەگەڵ ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ کوردستان تیڤی ڕایگەیاند، پارتی دەیەوێت هەموو پێکهاتەکانی عێراق، بە هەموو نەتەوەکان و ئایین و ئایینزاکان بەشداربن لە حوکمڕانیکردنی عێراق.

گوتیشی: "لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق هەوڵدەدەین پێگەی خۆمان بپارێزین و زیاتریش بەرەو پێش بچین، هەنگاوەوکانیشمان هەر بۆ ئەو مەبەستەن."

سەبارەت بەو دەنگانەی دژی گەڕانەوەی پارتین بۆ کەرکووک، گوتەبێژی پارتی ڕایدەگەیەنێت، بەردەوام ئەو دەنگانە هەبوونه، چونکە ئەوان دەزانن بە گەڕانەوەی پارتی بۆ کەرکووک پرسی کوردایەتی و ڕیشەی کوردایەتی کە ڕەگی خۆی داکووتاوە لە ناوچەکە زیندوو دەبێتەوە، ڕاشیگەیاند: "کەرکووک شارێکی کوردستانییە و بفەرموون ماددەی 140 جێبەجێ بکەن و بەپێی یاساکە مامەڵە بکرێت."

مەحموود محەممەد ئاماژەی بەوەشکرد، کاندیدانمان لە هەندێک شوێن تووشی ڕێگری و دڕاندنی پۆستەر بوونە، بەشێکیان چارەسەرکراوە بەشێکیشیان چارەسەر دەکرێت."

گوتەبێژی پارتی سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی سەرۆک بارزانی لەگەڵ ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بارزانی جەختیکردەوە لەسەر ئەوەی بانگەشەی هەڵبژاردن گرژ نەبێت و یەکڕیزی و پێکەوەبوون بپارێزرێت، بەڵام کاری خۆیان ئەنجام بدەن لە هەموو شوێنێک کە پێویستە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.