Erbil 31°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 18:37

کۆمپانیای ڤایزەر پێشنیاری پێدانی ڤاکسینی کۆڕۆنا بەمنداڵان دەکات

کوردستان TV
100%

کۆمپانیای ڤایزەری ئەمریکی، پێشنیاری پێدانی ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا بە ڕێژەیەکی کەم بۆ منداڵانی تەمەن 5-11ساڵ دەکات.

پێشنیاری پێدانی ڤاکسینی کۆڕۆنا بە منداڵان لەلایەن کۆمپانیای ڤایزەری ئەمریکی، دوای توێژینەوەیەکی هاوبەشی نێوان کۆمپانیای ڤایزەر و کۆمپانیای بایۆتیک دێت کە لەسەر 4500 منداڵ  لە ئەمریکا، پۆلەندا، فنلەندا و ئیسپانیا کراوە، کە تەمەنیان لە 6 مانگ بۆ 11 ساڵ بووە.

لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە پێدانی ڤاکسین بە منداڵان بێ کێشە بووە و وەڵامێکی بەهێزی بەرگریش هەبووە بەتایبەت لەمنداڵانی تەمەن 5 بۆ 11 ساڵ.

هەروەها ڤایزەر ڕایدەگەیەنێت، ڤاکسینەکە بە ڕێژەیەکی کەمتر بەمنداڵانی تەمەن 5 بۆ 11 ساڵ دەبەخشرێت، کە جیاوازی سێ یەکی ڕێژەی ڤاکسینەکە دەبێت بەراورد بە کەسانی پێگه‌يشتوو.

هەروەها کۆمپانیای ڤایزەر داوا لە یەکێتی ئەوڕوپا و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات بە پەسەندکردنی پێشنیارەکە، بە زووترین کات.

ئا. عەبدوڵڵا ئازاد

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.