وهزیری ئهوقاف و كاروباری ئاینی ههرێمی كوردستان پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان دهكات به بۆنهی ساڵیادی دامهزراندنییهوه.
سبهی سێشهم 51 ساڵ تێپهڕ دهبێت بهسهر دامهزراندنی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان.
پشتیوان سادق وهزیری ئهوقاف و كاروباری ئاینی له پهیامه پیرۆزباییهكهدا دهڵێت: یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان لەسەر فەرمانی ڕابەری شۆرشی مەزنی کوردستان مەلا مستەفای بارزانی لە ساڵی 1970 دروست بوو.
دهقی بهیاننامه پیرۆزباییهكهی وهزیری ئهوقاف و كاروباری ئاینی ههرێمی كوردستان:-
بەڕێزان سەرۆک و جێگر و ئەندامانی سەرکردایەتی و مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، بە بۆنەی یادی 51 ساڵهی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و جێگر و ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان دەکەین، ئەو ڕێکخراوەی لەسەر فەرمانی ڕابەری شۆرشی مەزنی کوردستان مەلا مستەفای بارزانی لە 1970/9/21 دروست بوو.
لەماوەی ڕابردوودا، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەگەڵ ئێوەی بەڕێز خاوەنی چەندین چالاکی و پرۆژەی ھاوبەش بووە، جەختیش لە بەھێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوانمان و کارە ھاوبەشەکانمان لەپێناو خزمەتکردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام دەکەینەوە، ھەمیشە ھاوکار و پشتیوانی زانایانی ئازیزی کوردستان و پاڵپشتی کاروچالاکییەکانتان دەبین، ئامانجمان یەکە و پێکەوە لە خزمەتی ئایین و نیشتمانپەروەریدا دەبین. بە ھیوای بەردەوامی و بەخشش و کاری زیاتر بە خزمەت بۆ ھاوڵاتییانی ئازیزی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.