دوای ئه‌وه‌ی گرووپی شانۆیی (هه‌وار) به شانۆگه‌ری (وه‌ك قه‌قنه‌س ده‌سووتێم)، به‌شداری له‌پێنجه‌مین فه‌ستیڤاڵی ڕۆژانه‌ی قاهیره‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ مۆنۆدراما كرد، له كۆتایی فهستیڤاڵهكهدا خه‌ڵات به سه‌ر سه‌ركه‌وتووه‌كان دابه‌ش كرا، ئه‌كته‌ری كورد خاتوو (هه‌وار فارس) توانی خه‌ڵاتی لیژنه‌ی دادوه‌ری وه‌كو باشترین ئه‌كته‌ری فهستیڤاڵ وه‌ربگرێت.
شانۆگه‌ری "وه‌ك قه‌قنه‌س ده‌سووتێم" به‌رهه‌می گرووپی شانۆیی هه‌واره له شاری كه‌ركووك كه كارێكی هونه‌ری مۆنۆدرامایه له نووسینی گه‌زیزه عومه‌ر و له ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند نه‌ژاد نه‌جم و نواندنی هه‌وار فارسه، شانۆكه به نوێنه‌رایه‌تیی كوردستان و عێراق به‌شداری له پێنجه‌مین فه‌ستیڤاڵی رۆژانه‌ی قاهیره‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆمۆنۆدراما كرد.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.