وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا کونسوڵی ئەمریکا گوتی شانازی به‌دۆسته‌كانیه‌وه ده‌كات و قاره‌مانێتی هێزی پێشمه‌رگه به‌رز ده‌نرخێنیت، گوتیشی شه‌ڕه‌فمه‌ند و پابه‌ندین به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌كانمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم و هێزی پێشمه‌رگه.
ئه‌مڕۆ 20ی ئه‌یلولی 2021، شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیكرد له رۆبه‌رت پاله‌دینۆ، كونسوڵی گشتی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا و كۆلۆنێڵ دۆگلاس، راوێژكاری باڵای سه‌ربازی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر كرد.
له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا، كه سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت، فه‌ریق جه‌مال محمد، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان و راوێژكارانی باڵای وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ری چاكسازی وه‌زاره‌ت ئاماده‌یبوون، وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: ئه‌مریكا و هێزه‌كانی ئه‌و ووڵاته به‌دۆستی سه‌ره‌كی خۆمان و هێزی پێشمه‌رگه ده‌زانین و خوازیاری ئه‌وه‌ین كه پێكه‌وه له بنبڕكردنی ته‌واوه‌تی تیرۆریستان به‌رده‌وام بین له پێناو پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق و هه‌رێم و ناوچه‌كه.
له‌سه‌ر پرسی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، وه‌زیری پێشمه‌رگه ئاشكرای كرد، له‌م پرسه‌دا هه‌نگاوی باش چووینه‌ته پێشه‌وه و بۆ به‌رده‌وام بوونیشی پێویستمان به‌هاوكاری و یارمه‌تیه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان و ڕێككه‌وتنی سیاسیی لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان هه‌یه.
كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا وێڕای پابه‌ندی راوێژكارانی سه‌ربازی ئه‌مریكا وڵاته‌كه‌ی بۆ پێشخستن و سه‌ركه‌وتنی زیاتری پڕۆسه‌ی ڕیفۆرمی سه‌ربازی، رایگه‌یاند: "هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ چاكسازی لای ئێمه جێی بایه‌خترینه"، ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد مێژووێكی درێژی دۆستایه‌تی و هاوپه‌یمانیمان له‌گه‌ڵ كورد هه‌یه و ئاینده‌ی هه‌ردوو لامان گه‌شه"
شایەنی باسە، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دواین گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌و مه‌ترسییه‌كانی ئێستای تیرۆریستانی داعش و هه‌نگاوه‌كانی پڕۆسه‌ی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق کرا، كۆبونه‌وه‌کە به‌گفتوگۆكردن له‌سه‌ر گرنگی نزیكبوونه‌وه‌ی زیاتری نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌غدا به كۆتا هات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.