ھێزە ئهمنییهكانی عێراق لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە پارێزگای موسڵ، تیرۆریستێکی داعشیان دەستگیر کرد.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە هێزه ئهمنییهكان دوای وەرگرتنی رەزامەندیی دەسەڵاتی دادوەریی لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، تیرۆریستێکی داعشیان لە پارێزگای موسڵ دەستگیر کردووە.
باس لەوەش کراوه، تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە، یارمەتی دارایی پێشکەش بە کەسوکاری تیرۆریستانی داعش لە شاری مووسڵ کردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەر دەستگیرکراوەکەدا گیراوەتە بەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.