به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌مامه‌كانی گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕینی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵی دزیبوو ده‌ستگیركرا.
له ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه: شارەوانی چەمچەماڵ لەپێناو سەوزکردنی قەزای چەمچەماڵ و ژینگەیەکی تەندروستدا چەند نەمامێکی لەگەڕەکی ڕاپەڕینی قەزای چەمچەماڵ نزیک بانکی چەمچەماڵ چاند، لەلایەن دوو کەسەوە نەمامەکان شەوی (۱٤ لەسەر ۱٥ / ٩ /٢٠٢١) هەڵدەکەندرێت و دەدزرێت.
لەوپێناوەدا هێزەکانمان پاش بەدواداچون و کۆکردنەوەی زانیاری کەسێکیان بەناوی( أ ، أ ، ر ) دانیشتوی قەزای چەمچەماڵ دەستگیرکرد لەگەڵ کەسێکی دیکە دانیشتوی قەزای چەمچەماڵە تاوانەکەیان ئەنجام داوەو بەڵام لەئێستادا تۆمه‌تباری دووه‌م هەڵهاتوەو شوێنەکەی نادیارە.
ڕاشیگه‌یاندووه: دزه‌كان پاش هەڵکێشانی نەمامەکان ،گواستویانەتەوە بۆ باخێک لەنزیک گوندی (گورگەی) لەلایەن هێزەکانمانەوە دەست بەسەر نەمامەکان و ئۆتۆمبێلی تۆمەتبارە هەڵهاتوەکەدا گیراوه.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه: تۆمەتبارەکان بەفەرمانی دادوەری دادگەی لێکۆینەوەی چەمچەماڵ بەپێی ماددەی (٤٤٤) بڕگە (١١) فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبووە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.