یانه‌ی ئینته‌رمیلان پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خولی یانه‌كانی ئیتاڵیا، سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی له هه‌فته‌ی چواره‌می خوله‌كه به‌ده‌ستهێناو به شه‌ش گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی بۆلۆنیای میوانی برده‌وه.
دوای تێپه‌ڕبوونی شه‌ش خوله‌ك به‌سه‌ر فیكه‌ی ده‌ستپێكی یاری، لاوتارۆ مارتینێزی ئه‌رژه‌نتینی گۆڵێكی بۆ ئینته‌رمیلان تۆماركرد.
پاشان میلان سكرینیاری سلۆڤاكی سوودی له لێدانێكی كۆرنه‌ر وه‌رگرت و گۆڵی دووه‌می تیپی میوانداری له خوله‌كی سیی به لێدانی سه‌ر به‌ده‌ستهێنا، دوای چوار خوله‌كی دیكه‌ش، یاریزان نیكۆلۆ بارێلا ئینته‌ری كرده خاوه‌نی گۆڵی سێیه‌م و گێمی یه‌كه‌م به‌م سێ گۆڵه به سوودی نیراتزۆری ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاوچواردا، ناوه‌ڕاستكاری ئۆرگوایی، ماتیاس ڤێچینۆ گۆڵی چواره‌می ئینته‌ری تۆماركرد، دواتر ئیدین دزیكۆی بۆسنی گۆڵی پێنجه‌می پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی كالچیۆی له خوله‌كی شه‌ستوسێ به‌ده‌ستهێنا، پێنج خوله‌ك دوای ئه‌م گۆڵه‌ش، هه‌مان یاریزان گۆڵی دووه‌می خۆی و شه‌شه‌می تیپه‌كه‌ی تۆماركرد.
له‌و لاشه‌وه ئارتور سیاتی به‌لجیكی تاكه گۆڵی بۆلۆنیای له خوله‌كی هه‌شتاوشه‌ش به لێدانی سه‌ر به‌ده‌ستهێنا، به‌م بردنه‌وه‌ش ئینته‌رمیلان به شێوه‌ی كاتی سه‌ركه‌وت بۆ پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی خولی ئیتاڵیا‌و كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده ده خاڵ، بۆلۆنیاش یه‌كه‌م یاری له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه دۆڕاند‌و به حه‌وت خاڵ له پله‌ی حه‌وته‌می ڕیزبه‌ندی دێت .
ئینته‌رمیلان سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر بۆلۆنیا تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.