Erbil 20°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 04:43

مانچسته‌ر سیتی و ساوسهامپتۆن یه‌کسانبوون

کوردستان TV
100%


 له‌ هه‌فته‌ی پێنجه‌می خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را، یانه‌ی مانچسته‌رسیتی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه‌ میوانداری یانه‌ی ساوسهامپتۆنی كرد، له‌ئه‌نجامدا هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ یه‌كسان بوون.
له‌ یارییه‌كه‌دا، یاریزانانی هه‌ردوو تیپ چه‌ندین هێرشیان كرده‌ سه‌ر گۆڵی یه‌كتر، به‌ تایبه‌تی یاریزانانی مان سیتی كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ ڕه‌حیم ستێرلینگ و گابریێل خیسوس چه‌ند ده‌رفه‌تێكیان له‌ده‌ستدا.
 له‌و لاشه‌وه‌ یاریزانانی ساوسهامپتۆن هه‌وڵیاندا خۆیان له‌ گۆڵی سیتیزێنز نزیك بكه‌نه‌وه، به‌ڵام هیچ لایه‌كیان نه‌یتوانی تۆڕی گۆڵی یه‌كتر بهه‌ژێنن و هه‌ردوو یانه‌ بێ گۆڵ به‌رامبه‌ر بوون.
 به‌م ئه‌نجامه‌ش مانچسته‌رسیتی به‌ شێوه‌ی كاتی سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده‌ ده‌ خاڵ، ساوسهامپتۆنیش له‌ چواره‌م یاری له‌سه‌ریه‌ك یه‌كسان بوو و به‌ چوار خاڵ له‌ پله‌ی پازده‌می ڕیزبه‌ند دێت .
 


                                                          
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.