Erbil 20°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 04:38

له‌ پریمه‌رلیگدا لیڤه‌رپول سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر کریستاڵ پاڵاس تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


له‌ هه‌فته‌ی پێنجه‌می خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را، یانه‌ی لیڤه‌رپول دووه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌ك و چواره‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ به‌ده‌ستهێناو به‌ سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له‌ یانه‌ی كریستاڵ پالاسی میوانی برده‌وه.
له‌ گێمی یه‌كه‌مدا، لیڤه‌رپول به‌ گۆلێك پێشكه‌وت، گۆڵه‌كه‌ش سادیۆ مانێی سه‌نیگالی له‌ خوله‌كی چلوسێ تۆماری كرد.
 له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی حه‌فتاوهه‌شتدا، محه‌مه‌د سه‌ڵاحی میسری و ئه‌ستێره‌ی ڕێدز گۆڵی ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و دووه‌می تیپه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا كه‌ ئه‌مه‌ش چواره‌م گۆڵی یاریزانه‌كه‌ بوو له‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ، دواتر ناوه‌ڕاستكاری غینی، نابی كێیتا گۆڵی سێیه‌می تیپی میوانداری له‌ خوله‌كی هه‌شتاونۆ تۆماركرد.
 به‌م بردنه‌وه‌ش لیڤه‌رپول به‌ شێوه‌ی كاتی سه‌ركه‌وت بۆ پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده‌ سێزده‌ خاڵ، كریستاڵ پالاسیش دووه‌م یاری له‌م وه‌رزه‌ی خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را دۆڕاندو به‌ پێنج خاڵ له‌ پله‌ی سێزده‌می ڕیزبه‌ند دێت .
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.