سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم و شاندێكی یه‌كێتی ئه‌وروپا كۆبوونه‌وه و تاوتوێی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق و چه‌ند پرسێكی دیكه‌یان كرد.
له‌راگه‌یاندراوێكدا، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە خاتوو ڤیۆلا ڤۆن کرامۆن، سەرۆکی نێردەی یەکێتیی ئەورووپا بۆ چاودێریی هەڵبژاردنەکانی عیراق و شاندێکی یاوەری کرد.
راشیده‌گه‌یه‌نن: لە دیدارێكدا جێگری سەرۆک و خاتوو ڤیۆلا، دۆخی سیاسی و پرسە دەستوورییه‌كانی نێوان هەولێر و بەغدا، یاسای هەڵبژاردن و پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و ئاڵنگارییەکانی بەردەم و به‌ڕێوه‌چوونی به شێوه‌یه‌كی پاك و بێگه‌رد، شێوازی چاودێریکردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان، خرایە بەرباس و گفتوگۆ.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا هاتووه: مسته‌فا سه‌ید قادر سەرەڕای خستنه‌ڕووی چه‌ند تێبینییه‌ك لەسەر یاسای هەڵبژاردنەکان و نەبوونی سەرژمێری گشتی، هه‌روه‌ها رۆڵی شاندی یه‌كێتیی ئه‌ورووپای بۆ چاودێریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردنی عیراق به‌رز نرخاند.
هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نن: لای خۆیانه‌وه شاندی میوان ئاشكرایان كرد كه له‌لایه‌ن تیمه پسپۆڕه‌كانیانه‌وه چاودێریی هەڵبژاردنەکە ده‌كرێت و دواتر ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر كۆی پرۆسه‌كه ئاراستەی حکوومەتی عیراق و دامەزراوە حکوومی و ناوەندە سیاسی و نێودەوڵەتیەکان دەکەن.
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.