Erbil 20°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 02:33

کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی فایزەر گەیشتە عێراق

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق گەیشتنی 400 ھەزار دۆزی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنا لە جۆری فایزەر راگەیاند.

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە، کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنا لە جۆری فایزەر، گەیشتووەتە عێراق کە 400 ھەزار دۆزە.

ئەوەیش خراوەتەڕوو کە ڤاکسینەکان لە رێگای ساردکەرەوەی تایبەتەوە رەوانەی بنکە و فەرمانگە تەندروستییەکان لە سەرجەم پارێزگاکان و ھەرێمی کوردستان کراون.

ئەمەیش لە کاتێکدا تا ئێستا چوار ملیۆن و 363 ھەزار و 963 کەس لە عێراق، دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.