هه‌تا ئه‌گه‌ر هه‌ندێ جیاوازی له‌رووی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنان و ئاستی هونه‌ری دا هه‌بێت له‌ناوچه‌یه‌كه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی تر، به‌ڵام دیسان ئه‌م جیاوازیه‌ش سه‌قامگیر نیيه و به‌گشتی ناتوانین خۆمان له‌و هه‌قیقه‌ته بدزینه‌وه، كه به‌ڵێ ئێستای شانۆی كوردی به‌گشتی له‌ئاستێكی دڵنیا دانیيه كه پشتی پێ ببه‌سترێت و خواستی بینه‌ری شانۆیی به‌دی بێنێت و ئه‌و بۆشاییه زه‌قه‌ی شانۆ له‌كوردستاندا پڕ كاته‌وه كه پێویسته.
به‌رده‌وام پرسیاری ئه‌وه‌ش ده‌كرێت، ئاخۆ ئه‌و حاڵه‌ته سسته‌ی بزاڤی شانۆ بۆ؟
یا فاكته‌ره‌كانی ئه‌و چه‌قینه چین ؟
بۆیه ئه‌گه‌ر به‌دیدێكی بابه‌تیانه له‌وهه‌لومه‌رجه نائاساییه‌ی ناوچه‌كه به‌گشتی و له‌كوردستان به‌تایبه‌تی بڕوانی، ئه‌وه به‌ئاسانی ده‌گه‌یته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه كۆمه‌ڵێ زنجیره هۆكاری لێك به‌ستراوه به‌یه‌كتره‌وه هه‌ن كاریگه‌رییان له‌سه‌ر تێكڕای ژیاندا به‌جێ هێشتووه، له‌وانه‌ش ڕه‌وتی شانۆ، وه‌ك :
1.هه‌لومه‌رجی ته‌نگه‌تاوی باری ئابووری وه‌ك دیارده‌یه‌كی جیهانیی و نیشتیمانی و كاریگه‌رییه نه‌گه‌تیفه‌كانی به‌سه‌ر ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵك و لاواز بوونی به‌های ئابووری حكومه‌ت بۆ یارمه‌تی دان و پشتگیریی كردنی كه‌رتی شانۆیی و ئه‌و تیپانه‌ی پشت به‌بودجه‌و دارایی حكومه‌ت ده‌به‌ستن له‌به‌رهه‌مهێنانی كاری شانۆیی دا.
ته‌نانه‌ت ئه‌و تیپانه‌ش كه پشت به‌كه‌رتی تایبه‌تیش ده‌به‌ستن، ئه‌وانیش كه‌وتونه‌ته ژێر باری ئه‌و قه‌یرانه ئابوورییه، به‌هۆی پڕ نه‌كردنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌و كه‌می بینه‌ری شانۆیی و پڕ نه‌كردنه‌وه‌ی بۆشایی بودجه‌ی به‌رهه‌م هێنان، بهسپۆنسهرو هاوكاری كردنی تاك و ته‌رای كه‌سانی دڵسۆز.
بۆیه له‌زۆر حاڵه‌ت و بۆ خۆ دووره په‌رێز را‌گرتن له‌و ته‌نگه‌تاویه، زۆر له‌و تیپانه له‌بری ئه‌نجامدانی فیستیڤاڵ و نمایش كردنی شانۆیی جاد، به‌ناچاری په‌نا بۆ مۆنۆدراما ده‌به‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی داراییان له‌سه‌ر سووك بێت.
به‌ڵام ئه‌و خۆ سنوورداركردنهش ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت، ئه‌وه كاریگه‌ری نه‌رێنی زیاتر له‌سه‌ر ئایندهی ئاستی شانۆ به‌گشتی دروست ده‌كات، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ون بوونی شانۆی جاد .
2. ئه‌و حاڵه‌ته ناوازه‌ی په‌تای كۆرۆناش كه ژیانی سه‌ر زه‌وی روو به‌رووی ئیفلیج كردن بردووه، له‌و كاریگه‌رییه هه‌ره بهتینانهن، كه خه‌ڵكی به‌گشتی ناچاری ئه‌وه كردووه، له‌زۆر لایه‌ندا ده‌ست له‌كاری رۆژانه‌ی خۆیان هه‌ڵگرن و له‌چاوه‌ڕوانی تێپه‌ڕ بوونیدا بژین، به‌تایبه‌ت له‌شانۆو سینه‌مادا كه دوو هونه‌ریی جه‌ماوه‌رین و شیاوترین سه‌رچاوه‌یه‌كن بۆبڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه.
بێگومان ئه‌مه وای كرد هه‌موو كه‌ناڵه شانۆییه‌كان هیچ پلان و به‌رنامه‌یه‌كیان نه‌بێت بۆ شانۆ، تاك و ته‌را نه‌بێت كه بهسهركێشی و خۆپارێزیه‌كی توند، هه‌ندێ به‌رهه‌م پێشكه‌ش بكه‌ن .
3. ناجێگیری باری سیاسی و لاوازی سه‌قامگیریی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی و هه‌ڵایسانی پێداویستی ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵك، وایان كرد كه‌متر له‌و ههلو مه‌رجه خنكاوهدا بیر له‌شانۆ بكه‌نه‌وه، به‌تایبه‌ت بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی وه‌ك كوردستان كه تا ئێستا شانۆ نه‌بۆته كولتوورێك له‌ژیانیدا به شێوه‌یه‌ك نه‌توانێت بێ شانۆ‌و سینه‌ما هه‌ل بكات .
4. شانۆ كارانی ئێمه به‌گشتی شانۆیان وه‌ك پیشه وه‌رنه‌گرتووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه ئاماده باشیان هه‌بێت بۆ كاری شانۆیی و به‌رده‌وام بوونی شانۆ، به‌ڵكو شانۆ بۆته هونه‌رێكی ئاره‌زوو مه‌ندانه و به‌رده‌وام بوونی یان وه‌ستانی،لای ئه‌وان وه‌ك یه‌ك بێت .
5. لاوازی پێرفۆرمانسی كولێژو په‌یمانگانی كوردستان و نغرۆ بوون له‌نێو كێشه‌و ئاریشا به‌جێ ماوه‌كانیان بێ چاره‌سه‌ر كردن.
ئه‌م كێشه كه‌ڵه‌كه بووانه، ته‌وژمی شانۆی ئه‌كادیمیان دووچاری سڕ بوون كرد‌و بژاڤی نوێ ی شانۆی كوردی‌یان په‌ك خست، بۆیه شانۆی كوردی له‌و ساڵانه‌ی دوایی دووچاری جۆرێك له نه‌زۆكی بوو، كه وزه‌و توانست ی نوێ بێته گۆڕه‌پانه‌كه‌و ته‌كانێكی نوێ به‌شانۆی كوردی بدات و ئاستی هوشیاریی و مه‌عریفی شانۆیی پێ به‌رز بكرێته‌وه.
6. وه‌ستانی گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌زموونی شانۆیی له‌نێو شاره‌كانی كوردستان و گۆشه‌گیر بوون و بهكهنارخستنی شانۆ له‌و شارانه‌و نه‌گواستنه‌وه‌یان له‌شارێك بۆ شارێكی تر، وای كرد ئه‌و جیاوازییه زه‌قه له‌شوێنێ بۆ شوێنێكی تر دروست بكرێت و بینه‌رێكی زۆر له‌شاره‌كانی كوردستان بێبه‌ش بكرێن له‌بینینی ئه‌و به‌رهه‌مه شانۆییانه، ئه‌مه‌ش له‌ئاكامدا جیاوازی له‌ئاستی هوشیاریی بینه‌ری كورد دروست كرد.
7. مه‌رجه‌دا، به تایبه‌ت له‌رووی بایه‌خ نه‌دان به‌دروست كردنی هۆڵی شانۆیی، به‌و ناوه‌ی كه شانۆ‌و سینه‌ما سه‌رچاوه‌یه‌ك نین بۆ داهات و به‌گه‌ڕ خستنی بازاڕ.
ئه‌م تێڕوانینه ماددیه بۆ شانۆ و سینه‌ما و له‌به‌رچاو نه‌گرتنی حاڵه‌ته مه‌عنه‌وی و كولتووریی و شارستانیه‌كان، هێنده‌ی دیكه شانۆیان روو به‌رووی مردنێكی حه‌تمی كردۆته‌وه، چونكه تا حكومه‌ت هانده‌ر نه‌بێت بۆ گه‌شه‌پێدانی شانۆ له‌رووی دابین كردنی هۆڵ و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شكۆمه‌ندی شانۆ‌و پشتگیریی كردنی وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی بۆ ده‌ست گرتنی تیپه شانۆییه حكومی و ناحكومیه‌كان و ته‌رخان كردنی بودجه بۆ به‌رهه‌مهێنان، ئه‌وه شانۆ ده‌كه‌وێته ژێر باری حاڵه‌تێكی وه‌ستان، هه‌موو وه‌ستانێكی به‌رده‌وامیش مردنی به‌دواوه‌یه.
8. سیس بوونی هوشیاریی شانۆیی و ون بوونی كولتووری شانۆیی له‌نێو كۆمه‌ڵگادا، فاكته‌رێكی تره له فاكته‌ره‌كانی مردنی شانۆ، چونكه چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ی ده‌رگای هۆڵه‌كانی شانۆ به‌داخراوی بمێننه‌وه، مه‌ودای دوور كه‌وتنه‌وه‌ی شانۆ‌و بینه‌ر فره‌وانتر ده‌بێت و ئاستی هوشیاریی كه‌متر.
ئه‌و وه‌ستانه كاریگه‌ری هه‌ر ته‌نها له‌سه‌ر بینه‌ر نابێت، بگره له‌سه‌ر سیس بوونی توانستی ده‌رهێنه‌رو ئه‌كته‌رو رهخنهگرو هه‌موو شانۆكاره‌كانی تریش، چونكه هه‌موو ئه‌زموونێكی نوێ له‌به‌رده‌وام بوونی كاردا دروست ده‌بێت و به‌پێچه‌وانه‌كه‌ی توانستی ته‌واوی شانۆكاره‌كان له بار ده‌چێت .
9.هیچ شانۆیه‌ك ناتوانێت بوونی خۆی بسه‌لمێنێ ئه‌گه‌ر مهواكهبهی سه‌رده‌م و گۆڕانكارییه‌كانی نه‌كات، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌موو هه‌ولێك له‌وه‌ستاندا به‌ئیفلیجی له‌دایك ده‌بێت.
له‌دوای هه‌ر وهستانێكیشدا تۆ پێویستییت به‌كاتێكی زۆر ده‌بێت بۆ زیندوو بوونه‌وه، به‌تایبه‌ت له‌رووی فیزیكی جه‌سته‌ی ئه‌كته‌رو له‌رووی سایكۆلۆژییه‌وه.
هه‌ندێ داهێنانی تری وه‌ك ره‌خنه‌ی شانۆیی وا به‌سته‌یه به‌به‌رده‌وام بوونی شانۆ‌و گه‌شه سه‌ندنی به‌رهه‌مه‌كانی، هه‌ر كاتێك شانۆ وه‌ستا ره‌خنه‌ش نامێنێت، چونكه ره‌خنه له‌ره‌حمی به‌رهه‌مه شانۆییه‌كاندا له‌دایك ده‌بێت .
زۆر جاران گله‌یی لهسست بوونی ره‌خنه‌ی شانۆیی و دروست بوونی بۆشایی ره‌خنه ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌و حاڵه‌ته بێ به‌رهه‌م و ژاكاوهی شانۆ وه‌ك سه‌رچاوه‌ی ره‌خنه له‌به‌رچاو ناگیرێت.
10. رۆڵی وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی و لاوان و سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان به‌گشتی كزه له‌به‌رگری كردن له‌شانۆو پێداویستیه‌كانی شانۆ، ره‌نگه هه‌ندێ جار ئه‌و هه‌وڵانه بۆ ئه‌نجامدانی فیستیڤاڵێكی ساڵانه‌ی مۆنۆ دراما بچووك بكرێته‌وه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان بۆ شانۆ‌و دابین كردنی پێداویستیه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی شانۆ‌و سووك كردنی كێشه‌و ئاریشاكانی چڕ ناكرێته‌وه .
زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌رووی كارگێریه‌وه له دام و ده‌زگا حكومییه‌كاندا به‌رپرسی شانۆن، یا سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان ئه‌وه‌نده په‌رۆشی شانۆ نین، به‌جدی ته‌كانێك به‌و حاڵه‌ته چه‌ق به‌ستووه‌ی شانۆ بده‌ن و به‌رژه‌وه‌ندی شانۆیان به‌لاوه له‌هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی تر به‌گرنگتر بزانن.
ناچارین له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو كێشه‌و ئاریشانه‌ی له گه‌ردنی شانۆی كوردی دا ئاڵاون، ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی شانۆی كوردی به‌حاڵه‌تێكی چه‌ق به‌ستوو ناوبه‌رین، له‌به‌ردوو هۆ:
1.ناتوانین وه‌ك شانۆ خۆمان به‌راوردێ له‌گه‌ڵ هیچ له‌و وڵاتانه‌ی خاوه‌نی شانۆن و هه‌رگیز هۆڵه‌كانی شانۆ بێ نمایش نابن وهه‌ر شارێك به‌ده‌یان هۆڵی شانۆیان تێدایه، بۆ هه‌میشه جمه‌یان دێ له‌بینه‌ر ێك كه شانۆ وه‌ك نان و ئاو له ژیانیاندا بۆته زه‌روره، ئه‌گه‌رچی ئه‌وانیش ئێستا له‌گه‌ڵ دیارده‌ی كۆرۆنا كه‌وتونه‌ته قۆناغێكی نائاسایی .
2. ئه‌گه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه نه‌بونایه، كه وڵاتی ئێمه‌یان كردووه به‌وڵاتی بێ شانۆ‌و بێ سینه‌ما، ئێستا ئێمه‌ش له‌و وڵاتانه ده‌بوین كه سه‌رمان به‌ناسنامه‌ی هونه‌ریی و نه‌ته‌وه‌یی خۆمان به رزبی و ده‌چوینه رێزی ئه‌و كۆمه‌ڵگا مه‌ده‌نیانه‌ی كه شانۆ‌و سینه‌مایان كردۆته هێما بۆ پێشكه‌وتنی خۆیان..
حهیدهرعبدولڕهحمان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.