کۆڵبەرێکی كورد لە سنووری سەردەشت بە تەقەی هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران کوژرا و بەمەش لەماوەی هه‌فته‌یه‌كدا 4 کۆڵبەر کوژراون.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه، شه‌وی رابردوو هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران لە سنووری دۆڵەبی سەردەشت تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک کوژراوە.
په‌یامنێری هه‌نگاو رایدهگهێنێت: ئەو کۆڵبەرەی كوژراوه ناوی ئومێد محه‌مه‌د زاده ته‌مه‌ن 39 ساڵه و خه‌ڵكی گوندی گڕوەیس و دانیشتووی شارۆچکەی ڕەبەت بووە.
هه‌نگاو ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات، ئومێد گولـله‌یه‌ك به‌ر سه‌ری كه‌وتووه و برینه‌كه‌ی سه‌خت بووه بووه‌ته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی.
رێكخراوه‌كه راشیدهگهێنێت: ئومێد محه‌مه‌د خێزانداره و باوكی سێ منداڵه ، ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات، كه تا ئێستا ته‌رمه‌كه له سه‌رده‌شت ماوه‌ته‌وه و راده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌كراوه‌ته‌وه.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی هه‌فته‌ی رابردوو 4 کۆڵبەر لە سنوورەکانی سەردەشت، بانە و نەوسوود گیانیان لە دەست داوە کە سێ کەسێان بە تەقەی هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران کوژراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.