Erbil 20°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 02:45

کۆنفڕانسی پەروەردەیی لە زانکۆی ئەمریکی کوردستان لە دهۆک بەڕێوەدەچێت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەکشەممە، 19ـی ئەلوولی 2021 بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆنفڕانسی پەروەردەیی لە زانکۆی ئەمریکی کوردستان لە دهۆک بەڕێوەدەچێت.

بڕیار وایە ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی ،سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە کۆنفڕانسی پەروەردەیی دەربارەی سیستەمی k-19 بکەن.

بە پێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی کوردستان تیڤی، کۆنفڕانسەکە کاتژمێر 10:00ـی بەیانی بە گوتاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.