Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 15:51

پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2030 ژمارەی دانیشتوانی عێراق بگاتە 50 ملیۆن کەس

کوردستان TV
100%

حکوومەتی عێراق بڵاوی كرده‌وه‌، پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2030، ژمارەی دانیشتوانی وڵات بگاتە 50 ملیۆن کەس.

گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، عەبد زەھرە ھینداوی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا گوتی: "بەپێی پێشبینییەکان، ژمارەی دانیشتوانی عێراق ساڵانە، 850 ھەزار بۆ یەک ملیۆن کەس زیاد دەبن".

عەبد زەھرە ھینداوی گوتیشی: "پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2050، ژمارەی دانیشتوانی عێراق بگاتە 80 ملیۆن کەس".

بەپێی دوایین ئامار کە وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە کانوونی دووەمی رابردوودا بڵاوی کردبوویەوە، ژمارەی دانیشتوانی عێراق، گەیشتووەتە 40 ملیۆن و 150 ھەزار کەس.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.