بكوژی ئافره‌تێك ده‌ستگیر كرا كه له‌جه‌ژنی قورباندا تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجامدابوو.
له‌راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌رین بڵاویكرده‌وه: پاش ئەوەی ڕۆژی 22-7-2021ی ئەمساڵ لە ناحیەی سەنگەسەر سەر بە قەزای پشدەر (قەڵادزێ) لەلایەن تۆمەتبارێک بە چەکی جۆری کڵاشینکۆف تەقە لە ماڵی هاوڵاتیەک کرا و بەو هۆیەوە ئافره‌تێك کوژراو دوو کەسی تری بریندار کرد تۆمەتبار ڕای‌کرد بۆ شوێنێکی نادیار.
پۆلیس راشیده‌گه‌ێنێت: دوای ڕووداوەکە بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 406 لە یاسایی سزادانی عێراقی فەرمان کرا بە دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە، بەهۆی ئەوەی تۆمەتبار دانیشتوی پارێزگای هەولێرە بنکەی پۆلیسی سەنگەسەر بەنوسراوێک داوای لە پۆلیسی هەولێر کرد بە دەستگیرکردنی، بەڵام بەهۆی نەبونی زانیاری لەسەر شوێنی خۆحەشاردانی نەتوانراوە دەستگیر بکرێ و دوای نزیکەی 2 مانگ تۆمەتبار خۆی ڕادەستی هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی ناحیەی سەنگەسەر کرد.
پۆلیسی راپه‌رین ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: تۆمەتبارەکە ناوی ( ح . ش ) دانیشتووی هەولێره و لە دایک بووی ساڵی 1972 پیشەی کاسبە، تاوانەکەشی لە جەژنی قوربانی ئەمساڵ ئەنجامداوە.
بکوژی ئافره‌تێک ده‌ستگیر کرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.