سه‌رچاوه‌كانی ده‌نگوباسی به‌ڕازیل بڵاویانكرده‌وه كه پێلێی ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی به‌ڕازیل جارێكی دیكه خرایه ژێر چاودێری چڕ.
ئه‌ویش بۆ پاراستنی له هه‌ر كاریگه‌ریه‌كی لاوه‌كی كه له ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌ری لابردنی گرێیه‌كی قۆڵۆن ڕووبه‌ڕووی ببێته‌وه، پزیشكانیش ڕایانگه‌یاند كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێلێ له یه‌كه‌ی چاودێری چڕ دایه، به‌ڵام باری ته‌ندروستی جێگیره.
نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه له چواری ئه‌م مانگه له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌لبێرت ئاینیشتاین له شاری ساوپاولۆی وڵاتی به‌ڕازیل بۆ پێلێ ئه‌نجامدرا، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له كۆتایی مانگی ڕابردوو له هه‌مان نه‌خۆشخانه چه‌ند پشكنینێكی ئاسایی بۆ كرا‌و ده‌ركه‌وت گرێیه‌كی له قۆڵۆندا هه‌یه.
پێلێی ته‌مه‌ن هه‌شتا ساڵ تاكه یاریزانه له مێژوو كه سێ نازناوی مۆندیالی به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌م ئه‌فسانه‌یه له ساڵی دووهه‌زارودوازده نه‌شته‌رگه‌یه‌كی بۆ كرا‌و له‌و كاته‌وه دارشه‌ق و كورسی جوڵاو به‌كار ده‌هێنێت، له‌م ساڵانه‌ی دواییشدا، دوو نه‌شته‌رگه‌ری دیكه‌ی له گورچیله‌كان و پرۆستات بۆ كراوه .
پێلێ جارێکی دیکه خرایه ژێر چاودێری چڕ
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.