له میانی خولی تۆپی پێی یانه‌كانی ئه‌مه‌ریكاو له‌یاریه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی رۆژهه‌ڵات یانه‌ی نیۆیۆرك رێدبۆلز له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی ئینته‌رمیامی تۆمار ركردو به چوار گۆلی خاوێن یاریه‌كه‌ی لێ برده‌وه .
درایڤ بینك ستادیۆم شوێنی به‌یه‌ك گه‌یشتنی هه‌ردوو یانه‌كه بوون ، له خوله‌كی هه‌ژده پاتریك كلیمالای پۆله‌ندی ده‌رگای گۆل تۆمار كردنی بۆ میوانه‌كان كرده‌وه .
له خوله‌كی سی و یه‌كیش ئۆمێر فێرناندزی ئه‌مه‌ریكی ئه‌نجامه‌كه‌ی له گێمی یه‌كه‌م كرده دوو ئه‌وه‌نده .
له گێمی دووه‌میش میوانه‌كان بالاده‌ستی خۆیان به‌سه‌ر یاریه‌كه سه‌پاندبوو له خوله‌كی شه‌ستو پێنج فابیۆ رۆبرتۆ كۆمێزی به‌رازیلی گۆلی سێیه‌می بۆ نیۆیۆرك رێدبۆلز تۆمار كرد.
له دوا خوله‌كی یاریش هه‌مان یاریزان فابیۆ رۆبرتۆ گه‌رایه‌وه‌و گۆلی چواره‌م و كۆتایی تۆمار كرد‌و یانه‌ی نیۆیۆرك رێد بۆلز حه‌وته‌م بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ست هێناو كۆی خاله‌كانیشی له پله‌ی یازده‌می ریزبه‌ندی بۆ بیست و شه‌ش خاڵ به‌رزكرده‌وه و یانه‌ی ئینته‌ر میامیش تووشی ده‌یه‌م دۆراندن هات و خاوه‌نی سی و دوو خاڵه‌و له پله‌ی نۆیه‌م دێت .
له‌خولی ئه‌مریکا نیۆیۆرک رێدبۆلز سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ئینته‌رمیامی تۆمار کرد
![](/content/upload/1/archive/2021-09/download_1_0_w900_h900.jpg)
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.