Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 16:21

له‌ خولی ئیتاڵیادا تۆرینۆ سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ساسۆلۆ تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


له‌ یه‌كه‌م یاری گه‌ری چواره‌می خولی یانه‌كانی ئیتالیا یانه‌ی ساسۆلۆ له‌سه‌ر یاریگای خۆی به‌ گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی تۆرینۆی میوانی دۆرا .
یارییه‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگای مابی ستادیۆم به‌رێوه‌ چوو، له‌ ته‌واوی ماوه‌ی یاریدا یاریزانانی هه‌ردوو یانه‌ له‌ هه‌ولی تۆمار كردنی گۆل و سه‌ركه‌وتن و به‌ده‌ست هێنانی سێ خالی یاریه‌كه‌ بوون به‌ڵام تۆمار كردنی گۆل تا خوله‌كی هه‌شتاو سێ دواكه‌وت ئه‌وكاته‌ی یاریزانی كرواتی و یانه‌ی تۆرینۆ تاكه‌ گۆلی یاریه‌كه‌ی تۆمار كردو تۆرینۆشی كرده‌ خاوه‌نی دووه‌م بردنه‌وه‌ له‌م وه‌رزه‌و كۆی خاله‌كانی یانه‌كه‌ له‌ پله‌ی هه‌شته‌م بۆ شه‌ش خال به‌رزكرده‌وه‌.
 یانه‌ی ساسۆلۆش تووشی دووه‌م دۆراندن هات و به‌ چوار خال له‌ پله‌ی یازده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی دێت .

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.