Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 21:27

جەعفەر ئیمینیکی : پارتی دەیەوێت عێراقی نوێ عێراقێکی دیموکراسی بێت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە، جەعفەر ئیمینیکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مەڕاسیمێکدا بۆ ناساندنی کاندیدانی پارتی لە شەنگال گوتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا ڕایگەیاند پارتی دەیەوێت عێراقی نوێ عێراقێکی دیموکراسی بێت.

جەعفەر ئیمینیکی لە گوتارەکەیدا گوتی، لە هەڵبژاردندا مەبەستی ئێمە بردنەوەی کورسی زیاتر و دەنگی زیاتر نییە، بەڵکوو پێویستە ئێمە سەرکەوین چونکە ئێمە خاوەن پرسێکی گرنگی نەتەوەیی و نیشتیمانین، پارتی خاوەن پرسی شەنگال و زوومارە، پێویستە دووبارە هێز و سەنگی پارتی نیشانبدرێتەوە، هەروەها گوتیشی، دەمانەوێت هەموومان لە بەغدا بەهێزبین بۆ ئەوەی عێراق لە تونێلی تاریکی ڕزگاری بێت.

جەعفەر ئیمینیکی لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەشکرد، پارتی حیزبی دامەزرێنەری عێراقی نوێیە و دەیەوێت عێراقی نوێ عێراقێکی دیموکراسی بێت.

ڕاشیگەیاند، چیتر دەرفەتی تفەنگ و ئەنفالکردن نەماوە، ئێستا کاتی چەسپاندنی دیموکراسییە، هەر دەنگێک لە هەڵبژاردن ئەمانەتە، بۆیە بێ دوو دڵی بەشداری بکەن لە هەڵبژاردن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.