دوو ڕۆژنامه‌وانی كوردستان تیڤی سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا-یان له‌هه‌ولێر كرد و له‌گه‌ڵ ڕۆبه‌رت پاله‌دینۆ ،كونسوڵی گشتی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا كۆبوونه‌وه‌و گفتوگۆیان له‌باره‌ی پڕۆگرامه‌كانی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان و ڕێگاكانی هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ كونسوڵخانه‌دا كرد.له‌به‌رامبه‌ریشدا كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر سوپاسی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت: له داهاتوودا په‌یوه‌ندییه‌كی باشتر له‌گه‌ڵ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان دروست ده‌كه‌ین.
په‌ڕه‌ی فه‌رمی كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردۆته‌وه كه ڕۆبه‌رت پاله‌دینۆ ،كونسوڵی گشتی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا بۆ گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی پڕۆگرامه‌كانی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان و ڕێگاكانی هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ كونسوڵخانه ، چاویكه‌وتووه به دیده فه‌ره‌یدون و نوره ئه‌مجه‌د، دوو ڕۆژنامه‌وانی كوردستان تیڤی.
هه‌ر به گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا، ڕۆبه‌رت پاله‌دینۆ خۆشحاڵبووه به ناسینی ئه‌م دوو ڕۆژنامه‌وانه .
دوای دیداره‌كه‌ش ڕۆبه‌رت پاله‌دینۆ ، كونسوڵی گشتی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر سوپاسنامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی ستاف و ده‌سته‌ی كارگێڕی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان كردوو تیایدا ده‌ڵێت: زۆر دڵخۆش بووم به بینینی دوو له هه‌واڵسازه‌كانتان، خاتو دیده فه‌ره‌یدون و خاتو نوره ئه‌مجه‌د ، زۆر سوپاس بۆ سه‌ردانی ئه‌م دوو نێردراوه .
هه‌روه‌ها ڕۆبه‌رت پاله‌دینۆ ده‌ڵێت: ده‌مانه‌وێت له داهاتوودا په‌یوه‌ندییه‌كی باشتر له‌گه‌ل كوردستان تی ڤی دروست بكه‌ین و زیاتر كاره گرینگه‌كانتان ببینین.
https://www.facebook.com/erbil.usconsulate/photos/a.142619936074034/1548326492170031/
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.