فوئاد حوسێن ، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕۆژی پێنجشەممە، 16ی یٔەیلولی 2021، گەیشتە ڕیاز بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، فوئاد حوسێن ،وەزیری دەرەوەی عێراق گەیشتە سعودیە بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو لەسەر بانگهێشتی سکرتێری گشتی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو.
لە میانەی کۆبوونەوەکەدا، بڕیارە وەزیرەکان چەند پرسێکی تایبەت بە ناوچەکە و پەیوەندییەکانی وڵاتانی دەوروبەری دەرەوەی ئەنجومەن و هەروەها پرسە ھەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەکان تاوتووێ بکەن.
فوئاد حوسێن تیشکی خستەسەر ڕەهەندەکانی داهاتووی کۆنگرەی بەغدا بۆ هاوکاری و هاوبەشی و کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی دەرەوە و بارودۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق، ھەروەھا بابەتی هەڵبژاردنە سەرەتاییەکان و گرنگییان بۆ عێراق و ناوچەکە.
بەپێی بەیاننامەکەی وەزارەتەکە، گفتوگۆکانی نێوان وەزیر و لایەنە عەرەبییە بەشداربووەکانی کۆبوونەوەکە جەخت لەسەر پەیوەندی ئابووری و بازرگانی و ڕۆڵی کۆمپانیاکانی کەنداو لە وەبەرهێنان لەبوارە جیاجیاکان لەعیراق دەکاتەوە.
لە سەردانەکەیدا بۆ سعودیە، بڕیارە فوئاد حوسێن زنجیرەیەک دیدار لەگەڵ چەند وەزیرێکی کەنداو ئەنجام بدات، بۆ تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و وڵاتانی پەیوەندیدار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.