عێراق قه‌رزی ده‌ره‌كی كه‌مده‌كاته‌وه‌و ته‌نها له دوو حاڵه‌تدا رێگای پێده‌ده‌رێت.
خالید نه‌جم به‌تال،وه‌زیری پلاندانی عێراق رایگه‌یاند: سیاسه‌تی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان و راسپارده‌كانی حكومه‌ت به ئاراسته‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌رزی ده‌ره‌كییه بۆ كه‌مترین ئاست،ئامانجیش لێی سووكردنی باری قه‌رزه له‌سه‌ر ئابووری نیشتمانی.
وه‌زیری پلاندانی عێراق هه‌روه‌ها گوتیشی: قه‌رزی ده‌ره‌كی بۆ دوو حاڵه‌تی زۆر پێویست ده‌بێت،یه‌كه‌میان بۆ ئه‌وه‌یه كه پڕۆژه‌یه‌كی گرنگ هه‌بێت ،دووه‌میشیان بۆ ئه‌وه‌یه كه پاره‌ی كاش بۆ پڕۆژه‌كه به‌رده‌ست نه‌بێت.
جێگای ئاماژه‌پێدانه قه‌رزه‌كانی سه‌رعێراق 100 ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاندووه.
ژێده‌ر / حوڕه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.