سه‌رچاوه ڕۆژنامه‌وانییه عێراقییه‌كان ئاشكرایان كرد: ئه‌مشه‌و چه‌كدارانی داعش له سنووری شاره‌دێی گوڵاڵه له پارێزگای دیاله هێرشیان كردووه و سه‌ربازێكی عێراقییان كوشتووه و پێنجی تریشیان بریندار كردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند: سه‌ره‌تا چه‌كدارانی داعش له سنووری شاره‌دێی گوڵاڵه به چه‌كی قه‌ناس و سووك هێرشیان كردۆته سه‌ر خاڵێكی ئه‌منی لیوای 53ی فیرقه‌ی یه‌كی سوپای عێراق و به‌هۆیه‌وه سه‌ربازێك كوژراوه و یه‌كێكی تریش بریندار بووه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: كاتێكیش هێزی پاڵپشتی سوپا بۆ هاریكاریكردن له ناوچه‌ی پێكدادانه‌كه نزیكبوونه‌ته‌وه، بۆمبێكی چێنراوی چه‌كدارانی داعش به ئۆتۆمبێڵێكی هه‌مه‌ڕی سوپا ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه 4 سه‌ربازی تریش برینداربوونه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه ڕاشیگه‌یاند كه ئێستا هێزه‌كانی سوپای عێراق به ناوچه‌كه‌دا بڵاوبوونه‌ته‌وه به مه‌به‌ستی ڕاوه‌دوونانی چه‌كداره داعشه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.