سێ ئه‌فسه‌رى هه‌واڵگرى پێشووی ئه‌مریكا دانیان به‌وه ناوه به‌هۆی هاككردنى ئه‌لیكترۆنییه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیى وڵاتی ئیماڕات كاریان كردووه.
داواكارى گشتیى ئه‌مریكا باسی له‌وه كرد، هه‌رسێ ئه‌فسه‌ره‌كه ڕازیبوونه بڕی 1.7 ملیۆن دۆلار بده‌ن بۆ لابردنى ئه‌و تۆمه‌ته چه‌ته‌یى و هاككردنه‌ی كه ڕووبه‌ڕوویان بۆته‌وه، له ته‌ك ئه‌مه‌شدا هه‌لیان وه‌رگرتووه تا بچنه ناو كۆمپیوته‌رى تر و هه‌موو كۆت و به‌ندێكیان پێشێل كردووه.
تا ئێستا شوێنى كارى ئه‌و سیخوڕانه له ئیماڕات ئاشكرا نه‌كراوه، زۆربه‌ى تۆمه‌ته‌كانیش ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن ئه‌كاونت و ئامێری كۆمپیوته‌ری زۆریان له هه‌موو جیهان هاككردووه، كه‌چى تا ئێستا هیچ لێدوانێك له‌و سێ كه‌سه و ده‌سه‌ڵاتدارانى ئیماڕات نه‌دراوه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه له ماوه‌ى پێشوودا چه‌ندین تۆمه‌ت ئاراسته‌ى ئیماڕات كراوه به‌وه‌ى پرۆگرامى كۆمپانیایه‌كى ئیسڕائیلى به‌كارهێناوه بۆ سیخوڕیكردن به‌سه‌ر رۆژنامه‌نووسان و به‌رهه‌ڵستكاران و حكوومه‌ته نه‌یاره‌كانه‌وه.
هاوكات وه‌زاره‌تى دادى ئه‌مریكا ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌و سێ ئه‌فسه‌ره پێشووه‌ى هه‌واڵگرى ئه‌مریكا هاووڵاتیى ئه‌مریكان و ناوه‌كانیان ماڕك بایر، ڕه‌یان ئاده‌مز و دانیال گیریكه، سه‌ره‌تا خۆیان وا ده‌رخستووه كار بۆ كۆمپانیایه‌كى ئه‌مریكی ده‌كه‌ن و له بنه‌وه‌ش خزمه‌تگوزارى و زانیارییه‌كانیان پێشكه‌ش به حكوومه‌تى ئیماڕات كردووه به‌تایبه‌تیش له‌بواری بازرگانى چه‌كه‌وه.
به‌گوێره‌ی ڕێنماییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ركه‌سێ هه‌وڵی هاككردن و چه‌ته‌یى ئه‌لیكترۆنى بدات، سه‌ره‌تا ده‌بێ ڕه‌زامه‌ندیى حكوومه‌تى ئه‌مریكا وه‌ربگیرێ، به مه‌رجێك ئه‌م سیخوڕییه بۆ سه‌ر نیشته‌جێبووان و ده‌سته‌كانى ئه‌مریكى نه‌كرێ.
به‌پێى لێدوانى وه‌زاره‌تى دادى ئه‌مریكى له ساڵى 2016 سێ له گه‌وره به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان په‌یوه‌ندییان به كۆمپانیایه‌كى ئیماڕاتى كردووه و له ته‌ك كاره‌كه‌یان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیى ئیماڕات چه‌ته‌یى و هاككردنى ئه‌لیكترۆنیان ئه‌نجامداوه به‌بێ ئه‌وه‌ى مۆڵه‌ت وه‌ربگرن.
مارك لیسكۆ داواكارى گشتیى له لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند: هه‌رسێ هاككه‌ره خۆفرۆشه‌كه یان ئه‌وانه‌ى پشتگیری‌یان لێ ده‌كه‌ن، یاساكانى ئه‌مریكایان پێشێل كردووه، بۆیه ده‌بێ پێشبینى ئه‌وه بكه‌ن دادگایى بكرێن به‌هۆى ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌نجامیانداوه.
كه‌چى وه‌زاره‌تى داد ده‌ڵێت: ڕ‌ازى بووین سێ تۆمه‌تباره‌كه پێبژاردنی دارایى بكرێن و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ هه‌واڵگرى و ده‌زگه‌كانى ئیماڕات بپچڕن و به‌هیچ جۆرێكیش داواى مۆڵه‌تى ئاسایش نه‌كه‌ن.
BBC
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.