ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌م، نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له له‌نده‌ن له‌گه‌ڵ بين واڵاس وه‌زيرى به‌رگريى به‌ريتانيا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه وه‌زيرى هێزه چه‌كداره‌كان و باڵيۆزى به‌ريتانيا له عيراق ئاماده‌ى بوون، دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تيرۆر له عيراق و مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعشيان تاوتوێ كرد و هاوڕابوون كه داعش هێشتا له‌سه‌ر ئاسايش و سه‌قامگيريى عيراق و ناوچه‌كه و جيهانيش هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كى ڕاسته‌قينه‌يه و هێشتا پشتگيرى و هاريكاريى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عيراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه و له‌ناوبردنى، پێويسته.
وه‌زيرى به‌رگريى به‌ريتانيا جه‌ختى له به‌رده‌وامي به‌شدارى و ئه‌ركى هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا كرده‌وه و هه‌موو پشتگيرييه‌كى شانشينى يه‌كگرتووى بۆ عيراق و هه‌رێمى كوردستان له ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ى تيرۆردا دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها پێزانين و ستايشى بۆ قوربانييه‌كان و ڕۆڵى پێشمه‌رگه و هه‌رێمى كوردستان له تێكشكاندنى داعش، ده‌ربڕى.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاس و پێزانينى بۆ ڕۆڵى به‌ريتانيا و پشتگيريكردنى له عيراق و هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى تيرۆردا دووپاتكرده‌وه و هاوكارييه سه‌ربازييه‌كانى به‌ريتانياى به‌رز نرخاند، به‌تايبه‌تيش ئاماژه‌ى به بوونى ڕاوێژكاران و تيمه‌كانيان و مه‌شقكردن و ڕاهێنانيان به پێشمه‌رگه كرد.
گرنگيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عيراق به پشتيوانيى هاوپه‌يمانان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر، چاكسازى و هه‌نگاوه‌كان بۆ يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه، دۆخى ئه‌منيى عيراق و ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.