Erbil 32°C دووشەممە 30 ئەیلوول 12:22

هۆلەندا لەبارەی خۆپارێزییەوە بڕیاری دیکە دەدا

کوردستان TV
100%

سەرۆكوەزیرانی هۆلەندا دەڵێ، حکوومەتی وڵاتەکەی لە 25ی ئەم مانگەوە، کەمکردنەوەی رێککارە خۆپارێزییەکانی کۆرۆنا جێبەجێ دەکا، لەوانەش بنەماکانی تایبەت بە پاراستنی دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی هەڵدەگیرێن.

مایك روتە، سەرۆكوەزیرانی هۆلەندا، رایگەیاند، دانانی مەودای 1.5 مەتر دووری لە نێوان هاووڵاتییان لە شوێنە گشتییەکان، لە 25ی ئەم مانگەوە هەڵدەگیرێت، بەڵام بوونی کارتی ڤاکسین و پشکنینی کۆرۆنا بۆ سەردانیکردنی خواردنگە و سینەما و شوێنە داخراوەکانی دیکە، وەک مەرج دەمێنێتەوە، هەروەها ئاهەنگەکانی شەوانە بە جێبەجێکردنی هەمان مەرج و رێنماییەکان دەکرێنەوە و، تا نیوەی شەو بەکراوەیی دەمێننەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، کە دەستەڵاتدارانی وڵاتەکەی، نایانەوێت بە تەواوی باس لە ئاساییکردنەوەی ژیان بکەن، لە کاتێکدا ژمارەی تووشبوان بە کۆرۆنا لە ئاستێکی مامناوەندا بەردەوامی هەیە و، رۆژانە تووشبوو لە نەخۆشخانەکان دەخرێنە ژێر چاودێرییەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.