پارێزگاری هه‌ولێر له سنووری شاره‌دێی ڕزگاری به گوژمه‌ی زیاتر له شه‌ش سه‌ت ملیۆن دینار، به‌ردی بناغه‌ی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری دانرا.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: نيوه‌ڕۆى ئەمڕۆ چوارشەم لە چوارچێوەی پرۆژەکانی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر، لە سنوورى شاره‌دێی ڕزگارى سه‌ر به قایمقامییه‌تى شارۆچكه‌ی خه‌بات، به گوژمه‌ى 639 ملیۆن دینار له‌سه‌ر بودجه‌ى پارێزگاى هه‌ولێر به‌ردی بناغه‌ی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی گرینگمان دانا.
پڕۆژه‌كان بریتین له: به‌ردى بناغه‌ى پڕۆژه‌ی قیڕتاوكردنى جووت سایدى ناو سه‌نته‌رى شاره‌وانى تۆبزاوه، قیرتاوكردنى شه‌قامى به‌رده‌م مزگه‌وتى كانى قڕژاڵه، قیرتاوكردنى شه‌قامه ئاماده‌كراوه‌كانى شاره‌دێی ڕزگارى، دروستكردنى شه‌قامێك له سێبیران. پڕۆژه‌كانیش له‌لایه‌ن كۆمپانیاى (چمدى) جێبه‌جێ ده‌كرێت و ماوه‌ى ته‌واوكردنى پڕۆژه‌كانیشش (200) ڕۆژه.
پارێزگاری هه‌ولێر هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لە چوارچێوەی پرۆژەکانی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر بۆ ئه‌مساڵ131 پڕۆژه‌مان ڕاگه‌یاندووه كه ئێستا به‌شێكیان له ته‌واوبووندان و به‌شێكیش كاریان تێدا ده‌كرێت، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر داهاتى سه‌رۆكایه‌تیى شاره‌وانى هه‌ولێر 23 پڕۆژه‌ى دیكه‌مان هه‌یه و پێشتریش 7 پڕۆژه‌ى ترمان هه‌بووه.
ئومێد خۆشناو ڕاشیگه‌یاند: ئه‌مرۆ له سنوورى قایمقامییه‌تى شارۆچكه‌ی خه‌بات به گوژمه‌ى 2 ملیار دینار حه‌وت پڕۆژه‌ى دیكه‌ى خزمەتگوزاریی جێبه‌جێ ده‌كرێت كه یه‌كێك له‌و پڕۆژانه‌ش ئه‌و پڕۆژه‌یه‌یه كه ئه‌مڕۆ به‌ردى بناغه‌مان دانا.
جه‌ختیشی كرده‌وه: باش له‌وه ده‌گه‌ین كه خواستى خه‌ڵك زۆره بۆ پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان له هه‌موو سێكته‌ره‌كان، هه‌ست به كه‌موكوڕییه‌كانیش ده‌كه‌ین و ده‌زانین هێشتا زۆر ماوه ئه‌نجامی بده‌ین، چونكه ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان وه‌ستاون.
پارێزگاری هه‌ولێر گوتی: بۆ جێبه‌جێكردنى خواستى هاوولاتییان و چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو ئه‌و پێیوستییانه‌ى كه هه‌ن، یه‌كه‌م/ پێویستمان به بودجه‌ى پێویسته كه به‌رده‌وام وه‌كو پارێزگاى هه‌ولێر له هه‌وڵى ده‌سته‌به‌ركردنی داین و له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران به به‌رده‌وامى له‌سه‌ر هێڵین و خودى جه‌نابى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به سوپاسه‌وه ڕاسته‌وخۆ پاڵپشتیمان ده‌كات بۆ ئه‌و پڕۆژانه‌ى كه پێویستن له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر ئه‌نجام بدرێن، دووه‌م/ پێویستمان به كاته، چونكه له شه‌و ڕۆژێكدا ناتوانى هه‌موو ئه‌و كار و پێویستییانه‌ى هه‌ن ئه‌نجام بدرێ، ئه‌گینا خواستى ئێمه ئه‌وه‌یه بتوانین زۆرترین پڕۆژه له سنوورى پارێزگاكه‌مان ئه‌نجام بده‌ین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.