Erbil 18°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 11:01

ئاسته‌نگی به‌رده‌م وه‌رگرتنه‌وه‌ى پاره‌ تاڵانکراوه‌کانی عێراق

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى فه‌رمانگه‌ى یاسایى له‌ وه‌زاره‌تى دادى عێراق باسی له‌وه‌ كرد، كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تى بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى پاره‌ تاڵانكراوه‌كانی عێراق كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، چه‌ند میكانیزمێكی دیاری كرد بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌و سامانانه‌‌ى له ‌عێراق چۆته‌ ده‌ره‌وه‌.

حه‌نان مونزیر موسه‌یف به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى فه‌رمانگه‌ى یاسایى له‌ وه‌زاره‌تى دادى عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ له‌ كاتى پراكتیكردندا ڕووبه‌ڕووى زۆرێك له ئاسته‌نگ و ‌گرفته‌كان ده‌بنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ پاره‌كانی عێراقی لێ دانراوه‌، به‌و پێیه‌ى ئه‌و بڕه‌ پارانه‌ بۆته‌ به‌شێك له ‌ئابوورى ئه‌و وڵاتانه‌.

حه‌نان جه‌ختیشی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ له ‌ڕێگه‌ى كۆڕبه‌ندى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ كار ده‌كه‌ن و هه‌موو گرفته‌كان ڕووبه‌ڕوو له‌ ته‌ك یه‌كتردا ده‌خه‌نه‌ڕوو، ئه‌مه‌ش له ‌پێناوى دۆزینه‌وه‌ى میكانیزمێك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى پاره‌ تاڵانكراوه‌كان. 

به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی فه‌رمانگه‌ى یاسایى له‌ وه‌زاره‌تى داد ڕاشیگه‌یاند: هه‌ماهه‌نگى  و كاركردنی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بى و بیانى و كۆمكارى وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی ده‌كه‌ین تا  گه‌نده‌ڵى به‌ته‌واوی له‌ عێراقدا بنبڕ ده‌كه‌ین.

جێی باسه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌م  به ‌چاودێرى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تى بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى پاره‌ تاڵانكراوه‌كانی عێراق له‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.