حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی 615,554,500 دینار بۆ جێبەجێكردنی سێ پرۆژەی دروستكردنی شەقام و شۆستە ته‌رخانكرد .
له راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەلار سێ پرۆژەی دروستكردنی شەقام و شۆستە بۆ چەند گەڕەكێك جێبەجێ دەكرێن و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش فەرمانی خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە 615 ملیۆن دیناری دا بۆ تەواوكردنی پرۆژەكان.
لەسەر ڕێژەی %100ی داهاتی فرۆشتنی زەوی ڕوكن و نایابی شارەوانی، لە فەرمانێكی وەزاری وه‌زاره‌تی شاره‌وانیدا بڕیاری داوه بە خەرجكردنی بڕی 615,554,500 شەش سەد و پازدە ملیۆن و پێنجسەد و پەنجا و چوار هەزار و پێنج سەد دینار بۆ مەبەستی جێبەجێكردنی سێ پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنوووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەلار.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات پڕۆژه‌كان بریتین له:
1-دروستكردنی شەقام و شۆستە لە گەڕەكی گۆران.
2-دروستكردنی شەقام و شۆستەی دەروازەی هیلان ستی لە كەلار.
3-دروستكردنی شەقام و شۆستە لە بەردەم نەخۆشخانەی قەڵا.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.